Accessibility links

هێمن سەێدی: پۆمپییۆ هاتووە بۆ ئەوەی ترامپ بتوانێ بە دەستێکی کراوەوە سیاسەتەکانی نیسبەت بە ئێران جێ بە جێ بکات


Hemn Seyedi

لەو رۆژەوە ترامپ هاتووەتە سەر کار دانی لە ئێران تیژ کردووە تا گەیشتە کێشانەوە ئەمەریکا لە رێکەوتنامە ناوکیەکە. لە هەفتەی رابوردوو وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان ماێک پۆمپییۆ لەگەڵ ستارە درەخشش لە بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا وتو وێژێکی هەبوو. ئاخۆ تا چەند قسەکانی هاووجووت و بیر و بۆچوونە لەگەڵ بۆچوونەکانی ترامپ؟

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا پۆمپییۆ بوو بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئەوەی ئەو نا تەباییە رێکبخا، ئەوەی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەکەی ناکۆک نەبن لەسەر بابەتی ئێران، کە پێشتر وابوو لە سەردەمی تیلرسندا، دەکرێ بڵێن پۆمپییۆ هاتووە بۆ ئەوەی کە کارێک بکا ترامپ بتوانێ بە دەستێکی کراوەوە سیاسەتەکانی بە نیسبەت ئێران پیادە بکات".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " قسەکانی پۆمپییۆ شیکردنەوەی ئەو 12 خاڵانە بوو کە بڵاوی کردبوەوە، وە ئەوە بوو پێشی لە یەک تێنەگەیشتن بگرێت لە لایەن خەڵکەوە، ئەوەی دەگووترێ ئەمەریکا بە تەماێ گۆڕینی رژیمی ئێرانە، ئەمەریکا بە تەمای دەستێوەردانی کاروباری ناوخۆێ ئێرانە، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە کردەوەکان و رەفتار و هەڵس و کەوت و سیاسەتی رژێمی ئێران بوە، جا ئەگەر نەکرا بە بێ گۆڕینی رژێم، ئەو سیاسەتە بگۆڕن، بیر لە گۆڕینی رژیمیش دەکەنەوە ".

کاک هێمن دەشڵێت " کۆماری ئیسلامی چەند جار نیشانی داوە دەتوانی بۆ ماوەی کاتی بە شێوەی تاکتیکی سیاسەتی دەرەوەی خۆێ بگۆرێ، بەڵام ناوەرووکی سیاسەتەکەی لەسەر جێ خۆێ ماوە، بۆیە پێیم وایە ئێران ناتوانێ ئەو لیستە بە دیبێنێت، ئەو بەشێک لە ستراتیژی و ئایدیۆلوژیکی کۆماری ئیسلامیە، وە لە کۆتاییدا درێژەدانی ئەو سیاسەتانە دەبێتە هۆێ گۆڕانی بنەرەتی بۆ گۆڕینی رژیمی کۆماری ئیسلامی، جا چ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە دەم بێڵی یان نەیڵی ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:47 0:00

XS
SM
MD
LG