Accessibility links

کەمال چۆمانی: ئەگەر حکومەتێکی بەهێز هەبێت ئەوا تورکیا و ئێران ناتوانن تەراتێن لە عێراقدا بکەن


کەمال چۆمانی
کەمال چۆمانی

زۆرێک لە چاودێرانی کاروباری سیاسی عێراق لەوبڕوایەدان پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە کار و ئەرکێکی سانا نییە بۆ عێراقییەکان بە تایبەتیش پاش ئەو مشتومڕانەی لەسەر پرۆسەی دەنگدانەکەی ڕۆژی 12 ی مانگی پێنج و هەروەهاش ئەنجامەکانی دەنگدان هاتوونەتە ئاراوە.

وەک دەگوترێت هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵی 2018یەی عێراق کەلێن و دەلاقەی ناکۆکییەکانی نێوان عێراقییەکانی گەرەتر کردووە.

کەمال چۆمانی نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش گۆڕانکارییان بەسەردا بێت گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەسەر ئاستی عێراق دروست ناکات چونکە وەک دەڵێت زۆربەی ئەوانەی سکاڵا و گازەندەیان لە هەڵبژاردن و ئەنجامەکانیشی هەیە لە هەرێمی کوردستانن و و هەرێمی کوردستانیش وەک ساڵانی دوای 2005 نییە کە بتوانێت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق هەبێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، کەمال چۆمانی ئاماژەش بەوە دەکات پێکهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی لەم ڕەوشەی ئێستای عێراقدا کارێکی زۆر قورسە چونکە دوو لایەن بەرامبەر یەکن لە بەغدا و هەردوو لایەنەکەش خاوەنی هێزی میلیشیایین و دەشڵێت پەراوێز خستنی هەر یەکێک لەو دوو لایەنە ئەوا کاریگەری دەبێت بەسەر حکومەتی نوێوە و لاوازی دەکات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:24 0:00

XS
SM
MD
LG