Accessibility links

قادر عەزیز: هاتن و پەیامەکەی مەکگۆرک بۆ لایەنەکان روونە


Qadir Aziz
Qadir Aziz

هەرلەو کاتەی حکومەتی نوێ عێراق دامەزراوە پاش هێڕشی بە رێبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر عێێراق، لە هەر بارودۆخێکی ناسکدا بەرپرسێکی ئەمەریکی بە پەلە خۆێ گەیاندووەتە عێراق و سەردانی بەغدا و هەولێری کردووە. لە هەفتەی رابوردوو برێت مەکۆرک نێردراوی تاێبەتی سەرۆکایەتی بۆ هاووپەیمانی جیهانی لە شەڕی روبەرووبۆنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی سەردانی عیراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە کوردیەکانیشدا کۆبوەوە. ئاخۆ مەکگۆرک ئەمجارە لە لایەن ئەمەریکاوە چ پەیامێکی بۆ لایەنە کوردیەکان هەبوو؟

قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە کورتی پەیامی مەکگۆرک ئەوە بوو کە کورد هەوڵ بدات کۆدەنگیەک لە نێۆ خۆ درووست بکات بۆ بەغدا وە باش نییە هیچ لایەنێک لە پرۆسە رامیاری و پەرلەمانیەکەدا خۆێ دوور رابگرێت وە کورد یەک دەنگ بێت بۆ بە دەستهێنان مافەکانی وە ئەمەریکا یەکەم لایەن بوو کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد وە رایانگەیاند کە ئەوان لەگەڵ ئەو لایەنانە سەودا دەکەن کە دەنگی عیاراقیەکانی بە دەست هێناوە، کە هەموو هەوڵێکی ئەوەیە کە عەبادی حکومەتی تازە پێکبهێنێت و داوا لە هەندێ لایەنێش کراوە کە پشتێوانی لە عەبادی بکەن ".

کاک کاک قادر هەر وەها دەڵێت " هاتنەکە و پەیامەکەی ئەمەریکا روونە بۆ لایەنەکان، ئەوان دەیانەوێ حکومەتێک پێک بێت لە بەغدا کە لەوان نزدیک بێت وە بتوانن کاری لەگەڵ بکەن وە ئەو کەسەش بەلای ئەوانەوە عەبادیە وە دەیانەوێ کورد لە بەغدا قورساییەکی هەبێت، مەکۆگرک ناتوانی بە کورد بەڵێن بدات، بەڵام ئەوان هەمیشە باس لەوە دەکەن کە پشتێوانی لە کورد و مافە رەواکانی دەکەن وە دەبی کوردیش بۆ خۆێ هەوڵ بدات و یەکریز بێت".

کاک قادر دەشڵێت " ئەوان هەمیشە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق ماملە لەگەڵ کورد دەکەن، هەمیشە وابوە کەمتر شتەکان لەگەڵ ئەمەریکا بە نووسراوو بوە، زیاتر بە قسە و بە زارەکی بوە، من پێیم وا نییە تا ئێێستا شتێکی نووسراو لە نێوان کورد و ئەمەریکیەکان هەبووبی، کەمتر شتی فەرمی لە نێوان کورد و ئەمەریکا واژوو کراو، ئەمە کارێکی باش نییە و ئەمەریکا کەمتر خۆ بەو کێشانە پابەند دەکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:21 0:00

XS
SM
MD
LG