Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: کورد لەوە ناترسێت پێگەی لە بەغدا بەهێز نەبێت بەڵکو ترسەکە لەوەیە لە پرۆسەکە دەربکرێت


دکتۆر کامەران مەنتک

لەگەڵ ئەوەشدا کە ئاماژەکان بەپێی میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەروەها میدیا سێبەرەکانیشیان وەها نیشان دەدەن لە ناو هەرێمی کوردستاندا ناکۆکییەکی زۆر هەیە لە نێوانیاندا بەڵام ئەم دوو لایەنەی هەرێمی کوردستان لەسەر چوونیان بۆ بەغدا و بەشدارییان لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا هاوبەشە.

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین لەوبڕوایەدایە ئەوەی پارتی و یەکێتی لە میدیاکانیانەوە ڕایدەگەیەنن بەشێکی زۆری هەوڵدانە بۆ فریودانی ڕای گشتی خەڵکی کوردستانە و دەشڵێت ئەگینا هەردوو بنەماڵەی فەرمانڕەوای ئەو دوو لایەنە لەسەر زۆرشت کە بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت هاوڕا و کۆکن.

سەبارەت بە هاو هەڵوێستی پارتی و یەکێتیش لەسەر چوونیان بۆ بەغدا و بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، دکتۆر کامەران مەنتک دەڵێت هەردوو لایان ئەم قۆناغە بە قۆناغێکی مەترسیدار دەزانن لە کاتێکدا بەشێکی زۆری خاکی هەرێمی کوردستانیان لە دەستداوە و هەرروەهاش بەشێکی زۆری دەسەڵاتەکانیان لە دەستداوە و دەشزانن کە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق ڕەنگە هەڵوێستی ئەو حکومەتە بەرامبەریان ئاڵۆز بێت و لەوانەیە هەوڵیش بدات زیاتر دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کەمتر بکاتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر کامەران ئاماژەش بەوە دەکات ئەوەی هۆکارە کە هەردوو لایەن، کورد و بەغدا سەروسەودا لەگەڵ یەک بکەن دەگەڕێتەوە بۆ فاکتەرە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و دەشڵێت هێشتا دەرەنجامەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و ڕیفراندۆمەکەی 25 ی مانگی9 کۆتایی پێنەهاتووە و هەر حکومەتێکی نوێش پێکبهێنرێت دەبێتە تەواوکەری ئەو سیاسەتەی لە 16 ی ئۆکتۆبەرەوە پیادە کراوە بۆ بچوککردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:48 0:00

XS
SM
MD
LG