Accessibility links

ووریا قەرەداغی: عادل موراد تۆڵەی قسە راستەکانی دا


Wuria Karadaghy

زیندە یاد عادل موراد یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکتیی نیشتمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی، لە هەندەران و دوور لە دۆست و یاران و بەرپرسانی حیزبەکەی و وەکو دەووترێ بێجگە لە چەند کەسانێک، بە بێ کەسی سەری نایەوە، مەخابن لە کوردستانیش بە هۆێ ئەو بارودۆخ و گرژییەی کە لە نێوان لایەنەکاندا هاتوەتە ئاراوە لە پێشوازی و پرسەکەشیدا ئامادە نەبوون.

Adel Murad
Adel Murad

ووریا قەرەداغی بەرێوەبەری پێشووێ بیرۆێ هەریمیی UN لە ئاسیای ناوەراست و راوێژگاری ئێستای UN و دۆستێکی دێرینی کاک عادل کە لە دوواترین خولەکەکانی ژێانێدا لە نەخۆشخانە لەگەڵ بوو، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کاک عادل باسی رۆژانی رابوردووێ، رۆژانی جارانی ئەکرد، شۆڕشی کۆن، دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بیرەوەریەکانی بەغدا و کارەساتی کوردە فەیلیەکان، وە ئازارێکی زۆری خۆێ و میللەتەکەی لەگەڵدا بۆ ناو گۆرەکەی برد".

کاک ووریا هەر وەها دەڵێت " کاک عادل لە دوواترین چرکەکانی ژیانیدا تەنها بوو وە هەست بە تەنهایی ئەکرد، بە مەزەنەی من سەرکردایەتی یەکێتیی لەم رووەوە کەمتەرخەمیان کرد، جگە لە عەدنان موفتی نەبێت ئەوانەی تر کەمتەرخەمیان کرد بەرامبەر بە کاک عادل".

کاک ووریا دەشڵێت " کاک عادل نە لە کارتێلاتی نەوت بوو، نە لە قاچاغی نەوت ، نە لە پارە بوو و نە لە (قەسر و قسور) کۆشک و تەلار بوو، ئەو وەکو کوردێکی لێقەوماوو ژیا و وەکو کوردێکی لێقەوماوو ماڵئاوایی کرد، ئەوەی من لە کاک عادل و خێزانەکەیم بیست ووتیان زۆربەی تێچوونەکان خۆیان لە ئەستۆ گرتبوون، وە هەندێ ئەو پارەش کە بۆ کاک عادل خەرج کراوە، داوایان لێکردووەتەوە".

کاک ووریا هەر وەها دەڵێت " کاک عادل تۆڵەی قسەی راستی دا، زۆر لەو بەرپرسە گەورانەی ناو یەکێتیی و پارتی قسەکانی کاک عادلیان بە دڵ نەبوو لەبەر ئەوەی ڕک و ڕاست بوون، کاک عادل بە ناوی میللەتەوە قسەی ئەکرد، ئەوانەی رەخنەیان لە کاک عادل ئەگرت ئەمرۆ خۆیان لە بەغدا ماچ و مووچ ئەکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:51 0:00

XS
SM
MD
LG