Accessibility links

تێڕێژ: ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردن و پێشبینیەکانی حکومه‌تی داهاتووی عێڕاق


دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پەرلەمانی عێڕاق که‌ له‌ 12ی مانگی 5 به‌ڕێوه‌چوون، لایه‌ن و لیست و قه‌واره‌کانی عێڕاق سه‌رقاڵی پێکهێنانی کوتلەی گه‌وره‌ی پەرلەمان بۆ دروستکردن و ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆک وەزیری داهاتووی عێراقن. لیستی سایروون به‌ ڕێبه‌رایه‌تی که‌سایه‌تی ئاینی شیعه‌ موقته‌دا سه‌در ژماره‌یه‌کی زۆری کورسییه‌کانی پاڕلمانی بەدەستهێناوە که‌ ده‌بێته‌ بناغەی پپێکهێنانی هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ک له‌ ناو پەرلەمان.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئێران و ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌ده‌ن کوتله‌یه‌کی وەها درووست بکرێت که‌ له‌ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌واندا بێت. بۆیە نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش برێت مه‌ک گۆرک و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی سپای قودسی سه‌ر به‌ ئێڕان قاسم سوله‌یمانی سه‌ره‌دانی به‌غدایان کرد. هه‌ر بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ چه‌ندین سێناریو بۆ دروستکردنی حکومه‌تی عێراق له‌ گۆڕێدا بن که‌ یه‌کێکیان هاوپه‌یمانه‌تی لیستی سه‌در له‌ گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردی و سونه‌ بێت و هه‌روه‌ها سێناریۆیه‌کی تر که‌ به‌ڕێبه‌رایه‌تی مالکی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی شیعه‌ که‌ زۆر نزیکن له‌ ئێران.

به‌رنامه‌ی تیڕێژی ئه‌م حه‌فته‌ تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر پێشبینییه‌کانی سیاسی عێڕاق و میوانداری به‌ڕێز شێروان شه‌میرانی، چاودێر و لێکۆله‌ری سیاسی و هه‌روه‌ها دوکتور عه‌بدلحه‌کیم خه‌سره‌و، ماموستای زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی هه‌ولێری کرد.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:25:11 0:00

XS
SM
MD
LG