Accessibility links

مێزگرد: ڕەوایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق


کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی و فەرمیانەی هەڵبژاردنەکەی 12 ی مانگی 5 ی عێراقییەکانی ڕاگەیاند و جیاوازییەکی ئەوتۆش نەبووە لە نێوان ئەنجامە بەراییەکان و ئەنجامی کۆتاییشدا.

ڕاگەیاندنی ئەو ئەنجامە کۆتاییانەی هەڵبژاردنەکان هاوکات بووە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری سکاڵا و گازەندەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە کوردیشەوە لەو ئەنجامە بەراییانەی کۆمیسیۆن پێشتر ڕایگەیاندبوون.

ئارام جه‌مال
ئارام جه‌مال

ئەو لایەنانەی ناڕەزاییان هەبووە داوایان کردبوو کارتەکانی دەنگدان بە دەست ئەژمار بکرێنەوە و جەختیان دەکردەوە لەوەی لە ژمارەیەک بنکەدا جیاوازییەکی لە سەدا سەد هەیە لە نێوان بژاردنی دەنگەکان بە دەست و بژاردنە ئەلیکترۆنییەکانی ئامێرەکانی تایبەت بوون بە دەنگدان.

میوانەکانی مێزگرد:

ئارام جەمال، بەڕێوبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن.
دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین.

دکتۆر هەڵمەت غەریب
دکتۆر هەڵمەت غەریب

کۆمیسیۆن هەر زوو وەڵامی داوای لایەنەکانی دایەوە لە هیچ بنکەیەکدا دەنگەکان بە دەست نابژێردرێنەوە، هەرچەندە لە لێدوانێکیدا حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری عێراق داوای لە کۆمیسیۆن کرد لە چەند بنکەیەکدا دەنگەکان بە دەست ئەژمار بکرێن و بە کارێکی ئاسانیش ناودێری کرد و گوتی دەکرێت لە ماوەی یەک ڕۆژدا لیژنەیەکی پسپۆڕی کۆمیسیۆن و بە ئامادەبوونی چاودێرانی لایەنەکانیش ئەو کارە تەواو بکرێت و لەسەر بنچینەی ئەنجامەکانی ئەژمار کردنەوەی ئەو سندوقانە، ئەوجا بڕیار بدرێت لەسەر ئەگەر و نەگەری ئەژمارکردنەوەی تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی مانگی پێنجی عێراقییەکان.

ئایا لەم هەڵبژاردنەی عێراقدا خەڵک خاوەنی بڕیارن، یان ئایا دەسەڵات گەڕاوەتەوە بۆ لای خەڵک؟

ئایا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کەمتەرخەمی هەبووە لە دەستپێکی پرۆسەکەوە تا ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن؟

ئایا هیچ هیوایەک ماوە سەبارەت بەوەی هەڵبژاردنێکی ڕەوا و ئازاد لە سەرانسەری عێراقدا بکرێت؟

ئایا دەکرێت ئەم هەڵبژاردنەی عێراق وەک پێوانەیەک بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەیر بکرێت؟

دکتۆر هەڵمەت غەریب و ئارام جەمال لە مێزگردەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەدەنەوە.
زانیاری زیاتر لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:49 0:00


XS
SM
MD
LG