Accessibility links

عومەر شێخموس: تێکۆشەرێکی وەکو کاک عادل موراد راستگۆ و پاک کەم دەست ئەکەوێ


Omar Sheikhmous
Omar Sheikhmous

رۆژی هەینی 18/5/2018 عادل موراد یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێێتیی نیشتمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی بە هۆێ نەخۆشی شیرپەنجەوە لە ئەڵمانیا لەم جیهانە ماڵئاوایی کرد. ئاخۆ گەلی کورد سەرەرای ناکۆکی و جیاوازی نێوان پارت و لایەنەکانی چۆن و بە چ شێوەیەک لە کەسایەتیە شارەزا و خاوەن ئەزمۆنەکانی کە وەکو سامانی نەتەوەیەکن رێزیان لێدەگرێت و یادیان دەکاتەوە؟

عومەر شێخموس رامیار زانی دێرین، ئەندامی دەستەی دامەزرینەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسی پێشووێ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە دەستدانی تێکۆشەرێکی وا بە ئەزمون کە ڕۆڵێکی باڵای هەبوە لە یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان، لە شوڕشی ئەیلول، لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە کاری دیپلۆماسی بۆ کوردستان، خۆێ لە خۆێدا لە دەستدانی کەسایەتیەکی لێوەشاوە و خاوەن ئەزمونە کە دەتوانرا سوودێکی زۆر گەورەتری لێوەرگرێ نەك پێش وەخت کۆچی دووایی بکا، ئەوە خۆێ لە خۆێدا زیانێکە ".

کاک عومەر هەر وەها دەڵێت "تێکۆشەرێکی وا وەکو کاک عادل موراد راستگۆ و پاک کەم بە دەست ئەکەوێ، بە تاێبەت لەم کاتەدا کە باس لە بڵاوبۆنەوەی فەرهەنگێکی گەندەڵی بەرفراوان لە هەرێمی کوردستاندا دەکرێ، خۆێ لە خۆێدا بوونی کەسایەتیەکی وا دژ بە گەندەڵی، پاک بن و ژیانێکی ئاسوودە بەرێوە بەرن، دەبنە نموونەیەک بۆ نەوەکانی ئاێیندە لە بەرێوەبردنی خەبات و تێکۆشان و کاروباری وڵاتەکە ".

کاک عومەر هەر وەها دەڵێت " بەش بە حاڵی خۆم پێوانەیەکم هەیە، کە مرۆڤی تێکۆشەر لە هەر لایەنێک بێ لە کاتێک لەگەڵ ئێمەش نەبوو بێ، هەر رێزێکی یەکجار لێدەگرم، چونکە دەزانم ئینسانێکی تێکۆشەر بوە، خەباتی کردووە، فیداکاری کردووە، حەقە بە شێوەیەکی ویژدانانە، بە شیوەیەکی ئۆبجەکتیڤ، بە شیوەیەکی مرۆڤانە رێز لەو کەسایەتیانە بگێردرێ، کە بەداخەوە نە بەو شێوە کە کاک عادلیان لە ئەڵمانیا هێشتەوە و بێ ئەوەیتێچوونەکانی تیماری کردنەکەی لە ئەستۆ بگرن و لە جیاتی نەخۆشخانە ئاپارتمانێکیان بۆ دابینکردبوون لەبە ئەوەی توانایی دارایی نەبوو بۆ تێچوونەکانی خەستەخانەکە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:57 0:00

XS
SM
MD
LG