Accessibility links

مێزگرد: دیموکراسی لە هەڵبژاردنی عێراقدا


لەگەڵ ئەوەشدا کە زیاتر لە 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام وەک ئاماژەی پێدەکرێت ڕێژەی دەنگدان کەم بووە.

هەرچۆنێک بێت پاش بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ئەم هەڵبژاردنەی عێراقییەکان، ژمارەیەکی زۆر گازەندە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دەستیپێکرد و بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە بەر لەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی شەممە دەگوترا ئامێری ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنرێت بۆ دەنگدان و هەروەهاش ئامارکردنی دەنگەکان ئیتر ڕێژەی فێڵ و تەڵەکەکردن لە هەڵبژاردندا بەشێویەکی بەرچاو زۆر کەم دەبنەوە، بەڵام وەک لە ناو هەرێمەوە ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوون لەم هەڵبژاردنەدا دەڵێن یارییەکی گەورەی قێزەون لە ڕێی ئامێرەکانی دەنگدانەوە بە دەنگی دەنگدەران کراوە.

عەزیز ڕەئوف
عەزیز ڕەئوف

بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، حزبی شیوعی کوردستان پێکڕا تەواوی ئەو ئەنجامە بەراییانەی هەڵبژاردنیان ڕەتکردۆتەوە و داواش دەکەن هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێم و لە پارێزگای کەرکوکیش سەر لە نوێ بکرێتەوە.

لە پارێزگای سلێمانیش پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی خۆیی دەربڕیوە بەرامبەر بە ئەنجامە بەراییەکانی پارێزگای سلێمانی بەڵام هیچ باسی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ناکات.

ڕەوشەکە لە پارێزگای سلێمانی ئاڵۆز بوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک لە ئەنجامە بەراییەکاندا هاتووە، دەنگی زۆرینەی هەیە بەڵام هێزێکی چەکداری یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر مەکۆ سەرەکییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و تەقەش دەکرێت.

میوانەکانی بەرنامە:
عەزیز ڕەئوف، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی
مەسعود عەبدولخالق، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

زۆرێک لەو لایەنانە داوا دەکەن دەنگەکان بە دەست جیابکرێنەوە و دەشڵێن لە چەند بنکەیەکی دەنگداندا سندوقیان کردوونەتەوە و پاش ئەوەی یەک بە یەکی دەنگەکان ئامارکراون دەرکەوتووە ئەنجامەکان ڕێک پێچەوانەی ئەو ئەنجامانە بوون کە بە ئەلیکترۆنی ئامارکرابوون.

مەسعود عەبدولخالق
مەسعود عەبدولخالق

لە هەڵبژاردنەکانی پێشتردا وەک چاودێرە نێونەتەوەییەکانیش ئاماژەیان پێکردووە فێڵ و تەڵەکە لە هەڵبژاردنەکاندا کراون.

هێشتا ئاکامی تەواوەتی ئەم ڕەوشە دیار نییە، بە تایبەتیش کە گومانێکی زۆر خراونەتە سەر ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەو ڕوانگەیەوەی وەک دەگوترێت بزربوونی دەنگ و گۆڕینی دەنگەکانە.

ئایا دەستکاریکردنی دەنگەکان هەر لە پارێزگای سلێمانی کراوە یان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش؟

ئایا کۆمیسیۆن دەتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی بدات؟

ئایا لایەنەکانی ناڕەزاییان هەیە دەتوانن چی بکەن؟

ئەگەر دەستکاری ئەنجامەکان کراون؟ لە پای چیدا بووە؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:54 0:00

XS
SM
MD
LG