عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌رکوک به‌گومانن له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێیانوایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكى كوردى ساخته‌كارى كراوه، بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى كه‌ركوكى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"ساخته‌كاریه‌كى گه‌وره له‌هه‌ڵبژاردنى كه‌ركوكدا كراوه، وه‌كو عه‌ره‌ب و توركمان ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن قه‌بوڵ ناكه‌ین."
وتیشى"خۆپیشاندانى عه‌ره‌ب و توركمان له‌به‌رده‌م كۆمیسیۆن، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه."
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كاندا، ئه‌مرۆ عه‌ره‌ب و توركمان كۆبونه‌وه و دواى كۆبونه‌وه‌كه، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا داواى هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى كه‌ركوكى كرد.
عه‌بدولباست ده‌روێش وته‌بێژى نوسینگه‌ى كه‌ركوكى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى وت"كارمه‌ندانى كۆمیسیۆن له‌ترسى گیانى خۆیان، بیناى كۆمیسیۆنیان چۆڵكردووه و ده‌وام ناكه‌ن."
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى رۆژى شه‌مه‌دا تا دره‌نگانێكى ئێواره عه‌ره‌ب و توركمان و دڵخۆش و هێزه كوردیه‌كان نائومێدبوون، به‌ڵام دواتر دۆخه‌كه به‌لاى به‌رژه‌وه‌ندى هێزێكى كوردى دا گۆڕا، ئه‌مه‌ش ئه‌و دوو پێكهاته‌ى توڕه كردووه.