سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە سەر گرنگی بەشداری عێراقیـیەکان لە پـرۆسەی دەنگدانی ئەمڕۆ شەممە کە تیایدا عێراقیـیەکان دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندام پەرلەمانەکەی داهاتووی وڵاتەکەیان.
سەلیم ئەلجبوری، لە وتووێژێکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی"هیوادارین بەشداری خەڵکی لە دەنگدانەکە بەم ئاستە بەردەوام بێت. ئامانجی سەرەکی ئەوەی ئێمە هیوای بۆ دەخوازین، بەشداریکردنی خەڵکە، چونکە بەشداریـیەکەی ئەوان هیوای گەورەمان پـێدەبەخشێت بەوەی هەموو بەپـرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرن بۆ دروستکردنی عێراقی داهاتوو."