Accessibility links

دکتۆرجه‌بار قادر: په‌یدابوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ نوێانه‌ له‌ به‌شێکیدا قه‌رزاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن


Dr. Jabar Kadir

که‌سانێک له‌ سه‌رکردایه‌تی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان له‌ هه‌رێمی کوردستان شتێک نییه‌ به‌ ناوی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ پرۆسه‌یه‌کی سیاسیه‌ پڕه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی.

گۆڕان هه‌رچه‌ند که‌می هێنا به‌ڵام گۆڕان و گۆڕانکاری له‌گه‌ڵدا هێنا، هاووپه‌یمانی دیمۆکراسی و دادپه‌روه‌ری وه‌ یاخود نه‌وه‌ی نوێ که‌ وه‌کو ده‌ووترێ ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌بوایه‌ ئه‌م جۆره‌ رێکخراوانه‌ش له‌ داێک نه‌ده‌بوون، ئایا ئه‌مانه‌ ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ڵترناتیڤ و به‌ دیهێنانی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که‌ چاوڕوان ده‌کرێ؟

دکتۆر جه‌بارقادر لێکۆڵه‌ر، چاودێری کاروباری رامیاری وه‌ شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا زه‌حمه‌ته‌ باس له‌ سیستمێکی دیمۆکراسی یا پرۆسه‌یه‌کی دیمۆکراسی ته‌ندرووست له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌ره‌سته‌کانی دیمۆکراسیه‌ت، له‌ سیماکانی دیمۆکراسیه‌ت ته‌نها بریتیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش له‌ که‌شێکی وا ده‌کرێت که‌ نه‌ به‌ربژێره‌کان هاووتان، وه‌ نه‌ ئه‌و توانا و ئیمکانیاتانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی قه‌واره‌ سیاسیه‌کاندا هه‌یه‌ وه‌کو یه‌کن وه‌ نه‌ ده‌رفه‌ته‌کانی کامپێنه‌کان وه‌کو یه‌کن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ باس له‌ سیستمێکی ته‌ندرووستی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراقیش به‌ گشتی بکرێت ".

دکتۆر جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ مێژوودا تۆمار ده‌کرێ، ئه‌وه‌یه‌ ته‌لیسمی پاوه‌نخوازی پارتی و یه‌کێتیی شکاند وه‌ ئه‌و ترسه‌ی له‌ لای خه‌ڵک ره‌وانده‌وه‌ که‌ جۆڵانه‌وه‌یه‌ک له‌ ده‌روه‌ی ئه‌و دوو پارته‌ درووست بێ وه‌ بتوانێ هه‌ڕه‌شه‌ بێ له‌سه‌ریان، بۆیه‌ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ کرایه‌وه‌، واته‌ په‌یدابوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ نوێانه‌ له‌ به‌شێکیدا قه‌رزاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن ".

دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت " سه‌باره‌ت به‌ بزوتنه‌وه‌ نوێه‌کان، که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ناکات ئه‌مانه‌ بتوانن ته‌واو جێگه‌ به‌ پارتی و یه‌کێتیی له‌ق بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانن پرۆسه‌یه‌کی مه‌ودا درێژ بن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویستانه‌یان وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دروشمانه‌یان وه‌ له‌سه‌ر شێوازێکی ته‌ندرووست کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن، پێیم وایه‌ له‌ دوور مه‌ودایه‌ک سنوورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیی دابنێن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:14 0:00

XS
SM
MD
LG