Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل: هەرچی زووتر ڕووبەڕووی ئێران بینەوە باشترە


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ گوتی ئێران چەکی پێشکەوتوو دەدات بە سوریا کە دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل و گوتیشی ئێستا ڕووبەڕووی ئێران بینەوە باشترە لە دوواتر.

نەتانیاهۆ لە میانەی کۆبونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی کابینەتەکەی گوتی " ئێمە سورین لەسەر ئەوەی ڕێگە بگرین لە دەستدرێژییەکانی ئێران دژمان، تەنانەت ئەگەر ئەمە مانای خەباتکردنیش بێت. ئێستا باشتر لە دوواتر." نەتەنیاهۆ گوتیشی " ئێمە نامانەوێت ئاژاوە ببێت بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ هەر سینارۆیەک."

ئیسرائیل بە بەردەوامی هۆشداری دەدات کە پشودرێژ نابێت لەگەڵ هەبوونی هێزی ئێرانی بۆ هەمیشە لە ناو سوریای دراوسێی. ئێران هاوپەیمانی سەرەکی بەشار ئەلئەسەدی سەرۆکی سوریایە، و هاوکاری لەشکری هێزەکەی دەکات.

XS
SM
MD
LG