Accessibility links

دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ: هه‌ره‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌فرین پلانه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌ی تورکیادایه‌ بۆ گۆڕینی دیمۆگراڤی شاره‌که‌


Dr. Kamal Sido

وه‌کو باس ده‌کرێت تورکیا رێبازێکی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ له‌ ئه‌فرین پیاده‌ ده‌کات. ئاخۆ کۆمه‌ڵگای جیهانی چیکردووه‌ بۆ راگرتنی پیاده‌کردنی ئه‌و جۆره‌ رێبازه‌؟

دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "راسته‌ هه‌ر له‌و رۆژه‌ی له‌شکه‌ری تورکیا و گروپه‌ چه‌کداره‌ ئیسلامیه‌کان که‌ تورکیا پشتگیریان ده‌کات ئه‌فرینیان داگیر کرد، بارودۆخی هاووڵاتیان زۆر خراپه‌ (به‌ده) ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ ئه‌فرین به‌ باردۆخێکی له‌و جۆره‌دا تێپه‌ر ده‌کات‌، هه‌رێمێکی ئه‌وه‌نده‌ ده‌وله‌مه‌ند، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ په‌ریشانه‌ نان نییه‌ بخۆن، ناتوانن له‌ ماڵه‌کانیان بچنه‌ ده‌روه‌ و چه‌ندین هه‌زار که‌س ده‌ساتگیر کراوون و سه‌ر و شوێنیان نا دیاره‌ و هه‌زاران موسلمانی رادیکاڵ و توندره‌و به‌ هاریکاری تورکیا و رژیمی به‌عسی سوریا و هاوکاری ئێران و روسیا له‌ غۆته‌وه‌ دێنن و له‌ ئه‌فرین نیشته‌جێ ده‌که‌ن ".

دکتۆر که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی تا ئێستا هیچی نه‌کردووه‌ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌فرین تێدا ده‌ژێن، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک، به‌ تاێبه‌ت خه‌ڵکی ئه‌فرین کار بکه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربۆنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ رێبازه‌ و پێشێلیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ست دێت بۆ کۆتایی هێنان به‌و بارودۆخه‌،ه‌ هه‌ره‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌فرین پلانه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌ی تورکیادایه‌ بۆ گۆڕینی دیمۆگراڤی شاره‌که‌ ".

دکتۆر که‌ماڵ ده‌شڵێت " ئێمه‌ له‌ کاتێکدا شه‌رمه‌زار و ره‌خنه‌ له‌و کوردانه‌‌ ده‌گرین که‌ له‌گه‌ڵ ریژیمی تورکیاهاوکاری ده‌که‌ن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌فرین، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وهه‌ڵه‌ و پێشێلکاریانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ذاتیه‌وه‌ ئه‌نجام دراوون بێده‌نگ بین، چونکه‌ هه‌تاکو رۆژی ئه‌مرۆش نه‌ په‌یه‌ده‌، نه‌ یه‌په‌گه‌ به‌ ئاشکرا باسی ئه‌فرینیان نه‌کردوون و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌نجام دراوون ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:50 0:00

XS
SM
MD
LG