Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان


ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕاگەیاندن ساڵانە بەرز ڕادەگیرێت وەک ڕۆژێک بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەسەر ئەوەی ئازادی ڕاگەیاندن و هەروەهاش ئازادی ڕادەربڕین بەشێکی بنچینەیین لە مافەکانی مرۆڤ.

ساڵانە ڕۆژی سێی مانگی پێنج تەرخان کراوە بۆ یادکردنەوەی ڕۆژنامەوانە ئازاکانی گیانیان بەخشیوە یان ڕووبەڕووی زیندانی کردن هاتوونەتەوە تا نوێترین هەواڵ و زانیاری بخەنە بەردەم خەڵک.

بەپێی زانیارییەکانی نێو ڕاپۆرتەکانی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان کە ساڵانە بڵاویان دەکاتەوە ڕەوشی ئازادییەکانی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین لە بارێکی باشدا نییە.

شۆڕش خالید، نوسەر و ڕۆژنامەوان
شۆڕش خالید، نوسەر و ڕۆژنامەوان

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ ،2017 ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییە بە تێروتەسەلی باس لە ڕەوشی ڕۆژنامەوانی دەکات لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و ئاماژەش دەکات بەوەی بەر لە ڕیفراندۆمەکەی 25 ی مانگی نۆی ساڵی 2017 و هەروەها پاش ڕیفراندۆمەکەش ڕێگە لە ژمارەیەک کەناڵی میدیایی گیراوە و هەندێکیشیان ڕاگیران، لەوەی ئازادانە ڕووماڵی ڕووداوەکانی ئەو کاتە بکەن، فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان ئیدانەی ئەو بڕیارانەی کردووە و بە دژایەتیکردنی ئازادی ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەربڕین ناودێری کردوون.

لەو هەنگاوەیدا دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان و فەرمانڕەوایانی هەرێمەکە ئەو میدیا و کەسایەتیانەیان کردبووە ئامانج کە هەلومەرجی ئەو کاتەیان بە گونجاو نەدەزانی بۆ کردنی ڕیفراندۆم و هەروەهاش داوایان دەکرد کە پێویستە ناو ماڵی کورد ڕێکبخرێت و بە گوتارێکی هاوبەشەوە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکرێت و زەمینەش بڕەخسێندرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر کاردانەوەیەکی نەرێنی لە ناوچەکەدا دژی کردنی ڕیفراندۆم.

تەنها لە ساڵی 2017 دا وەک لە ڕاپۆرتەکەی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەواناندا هاتووە، 4 ڕۆژنامەوان لە هەرێمی کوردستان کوژراون و 30 ڕۆژنامەوان دەستگیرکراون و 5 بریندارکراون و 39 ڕۆژنامەوان هێرشیان کراوەتە سەر و 18 ڕۆژنامەوانیش هەڕەشەیان لێکراوە و ڕێگە لە 111 ڕۆژنامەوانیش گیراوە، ئەمانە بێ لەوەی 3 دەزگای میدیا سوتێنراون و 13 کەناڵیش داخران.

ئەمساڵ کە 25 ەمین ساڵیادی ڕۆژی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕا دەربڕینە، هاوکاتیشە لەگەڵ 120 ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەوانی کوردی. بواری ڕۆژنامەوانی لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە هەڵکشان و داکشانێکی زۆردا ڕەت بووە، بەڵام وەک ڕۆژنامەوانان دەڵێن هێشتا ڕێگەیەکی درێژ لە پێشە تا بتوانرێت ڕۆژنامەوانی کوردی ببێتە دەسەڵاتی چوارهەم و لە توانایدا بێت کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبێت لە ئاڕاستەکردنی ڕای گشتیدا و هەروەهاش گۆڕانکاری ئەرێنی لە هزری خەڵکدا بێنێتە ئاراوە بە شێوەیەک بتوانێت ڕای گشتی بجوڵێنێت.

ئایا ڕۆژنامەوانی کوردی تا ئێستا توانیویەتی ڕای گشتی دروست بکات و یانیش ئاڕاستەیان بکات؟

ئایا میدیا دەتوانێت ببێتە بەرهەم هێنی وتاری ڕەخنەیی لە خودی میدیا خۆی؟

ئایا پێشێلکردنی ئازادییەکانی ڕۆژنامەوانی هەر تەنها ئەستۆی دەسەڵات دەگرێتەوە یان ڕۆژنامەوانانیش دەگرێتەوە؟

شۆڕش خالد، نوسەر و ڕۆژنامەوان لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:21 0:00

XS
SM
MD
LG