حیزبه كوردیه‌كانى كه‌ركوک گومانیان له دروستكردنى 120 هه‌زار كارتى ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كانى حه‌ویجه هه‌یه، به‌رپرسانى كۆمیسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش گومانه‌كانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
رێباز سابر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"نزیكه‌ى 135 هه‌زار كارت بۆ ئاواره‌كانى حه‌ویجه كراوه، كه ده‌توانن به‌و كارتانه ده‌نگ بده‌ن بێ ئه‌وه‌ى بایۆمه‌تریان كردبێت."
به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد وه‌كو حیزبه كوردیه‌كان ره‌خنه‌یان له‌و كارتانه هه‌بووه و پێیانوایه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى، وتى"لاى كۆمیسیۆن سكاڵامان كردووه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه."
حیزبه كوردیه‌كان گه‌رچى به‌لیستى جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان له‌كه‌ركوک كردووه، به‌ڵام ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى كردن بۆ ناردنى چاودێرێكى زۆر بۆ سنورى حه‌ویجه و ڕێگرى كردن له ساخته‌كارى.
عه‌بدولباست ده‌روێش وته‌بێژى نوسینگه‌ى كه‌ركوكى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕه‌تیكرده‌وه بتوانرێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و كارتانه‌وه ساخته‌كارى بكرێت، وتى"ئه‌و كارتانه 120 هه‌زار كارتن، ئاواره‌كان ته‌نها یه‌ك جار ده‌توانن ده‌نگى پێبده‌ن."
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابرودا كاتێك كه‌ركوك له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه كوردیه‌كاندا بوو، عه‌ره‌ب و توركمان، كوردیان به‌ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كرد، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا كورد ده‌سه‌ڵاتى له‌ده‌ستداوه و ترسى له ساخته‌كارى له‌لایه‌ن دوو پێكهاته‌كه‌ى تره‌وه هه‌یه.