Accessibility links

بۆکان حوسه‌ین: ده‌بێ پێگه‌ی کورد له‌ به‌غدا به‌هێز بکه‌ینه‌وه‌


Bokan Hussain

دیاره‌ کاتێک که‌سێک که‌ خۆێ بۆ کارێک، ئه‌رکێک وه‌ یاخود پۆستێک دستنیشان ده‌کا وه‌ یاخود ده‌کرێ، ده‌بێ لێهاتووی ئه‌و جۆره‌ ئه‌رکه‌ وه‌ یاخود ئه‌و پۆسته‌ بێت. ئه‌ندامیه‌تی هه‌ر کوردێک له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌رکێکی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه، ئاخۆ ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێ چ جوره‌ تاێبه‌تمه‌ندیه‌کی تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی سه‌رکه‌وتووانه‌ ئه‌نجام بدات؟

Bokan Hussain
Bokan Hussain

بۆکان حوسه‌ین کاندیدی ژماره‌ 16 ی لیستی 162 ی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بێگومان که‌ ئێمه‌ خۆمان له‌ سه‌ر لیستی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان کاندید کردووه‌، یه‌کێتیی وه‌کو پارتێکی تێکۆشه‌ر دیاره‌ کاندیده‌کانی ئه‌م پارته‌ش هه‌ر یه‌که‌یان به‌ جیا کۆمه‌ڵێک پسپۆریان هه‌یه‌ وه‌ له‌ بواری جیا جیا ده‌ستنیشان کراوون و کاندید کراوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی به‌غدا کار بۆ ئه‌و پرۆژه‌ و یاسا و بوارانه‌ بکه‌ن که‌ پێشتر په‌رله‌مانتاره‌کانی ئێمه‌ له‌ به‌غدا نه‌یانتوانیوه‌ ته‌واوی بکه‌ن ".

بۆکان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه‌ شه‌رێکی قورسمان له‌ پێشه‌ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌ کۆمه‌ڵێک رووداو و به‌سه‌رهاتی ناخۆشدا تێپه‌ری، به‌ تاێبه‌تی له‌ دوواێ رفراندوم، واته‌ هه‌موو ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ده‌بێ کاری له‌سه‌ر بکه‌ین، وه‌ من وه‌ک چالاکوانی بواری ژنان هیوادارم بتوانم نه‌ک هه‌ر بۆ پرسی ژنان به‌ڵکو بتوانم هه‌موو ئه‌و کاره‌ ته‌واو نه‌کراوانه‌ی که‌ پێشووتر هه‌بوه‌ ته‌واوی بکه‌م ".

بۆکان خانم ده‌شڵێت " یه‌که‌م به‌رنامه‌ وه‌ یاخود یه‌که‌م پرۆژه وه‌ یاخود یه‌که‌م په‌یامی ئێمه‌ که‌ بچینه‌ به‌غدا ده‌بێ ئه‌وه‌ بێ پێگه‌ی کورد به‌رزتر که‌ینه‌وه‌ و به‌ هێزی که‌ین، ئه‌وه‌ش له‌ رێگای تیمێکی پته‌و و به‌هێز‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و ئه‌رکه‌ قورسه‌ی که‌ له‌ به‌غدا ماوه‌ ئێمه‌ بتوانین جێ به‌ جێ بکه‌ین ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:37 0:00

XS
SM
MD
LG