Accessibility links

بەرنامەی ناوکی ئێران و بازرگانی هەردووبەری ئەتلانتیک بابەتی سەرەکی گەشتەکەی ماکرۆنە بۆ ئەمەریکا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە هەفتەی داهاتوو پێشوازی دەکات لە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەمەریکا لە کاتێکدا چارەنوسی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران نادیارە و خەریکە کۆتاییهاتن بە خۆشبوون لە ئەروپا لە باجی پۆڵا و ئەلەمنیۆم نزیک دەبێتەوە.

ئەمەش یەکەم سەردانی ماکرۆنە بۆ ئەمەریکا لەو کاتەوەی سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا ماکرۆن و ترامپ پەیوەندییەکی ئاڵۆزیان هەبووە. میدیای ئەمەریکا هەمیشە گومانی خستۆتە سەر ئەو پەیوەندییەی کە بە سەیرترین پەیوەندی ناودێر کراوە.

نایل گاردینەر بەڕێوەبەری نێوەندی مارگرێت تاچەر بۆ ئازادی لە ڕێکخراوەی هەرەتج لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتویەتی " پەیوەندی نێوان گرامپ و ماکرۆن یەکێکە لەو پەیوەندیانەی سەردەمی ترامپ کە پێشبینی بۆ ناکرێت. بە ڕوونی ئیمانوێڵ ماکرۆن لە زۆر ڕووی ڕێزگرتن لە ئایدۆلۆژیایەوە لە ترامپ زۆر جیاوازە، بەڵام هەردوو ڕێبەر زەمینەیەکی زۆر پراکتیکیان داناوە بۆ پەیوەندی کاکردن."

کاربەدەستێکی باڵایی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەڵێت تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی ماکرۆن بریتی دەبن لە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و فەرەنسا، مەسەلەی بازرگانی و وەگەڕخستن و نیگەرانی ئاسایشی وەکو شەڕی دژی تیرۆرسم و چۆنیەتی بەرەوپێشچوون لە سوریا.

چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنی ئێران، یان پلانی گشتگیری هاوبەشی کارکردن کە بە JCPOA ناسراوە ببێتە بابەتی سەرەکی وتووێژە دوولایەنیەکان.

شارەزایان سەردانەکەی ماکرۆن و سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركل لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ کۆشکی سپی، بە دووا هەوڵ دەزانن بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە کە 12 ی مانگی 5 دوا مەوڵەتی ئەمەریکایە بۆ کشانەوە ئەگەر تێرمی ڕێککەوتنەکە نەگۆڕدرێت.

کاربەدەستێکی باڵا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە نازانین وتووێژەکانی نێوان ئەو دوو ڕێبەرە تا چەندێک لە سەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران دەبێت. ئەو گوتیشی مشتومڕەکانی نێوان ئەوروپاو ئەمەریکا هێشتا لەسەر ئەو ڕێککەوتنە بە کۆتایی نەهاتووە جا بۆیە هەتا ناوەڕاستی مانگی پێنج کات ماوە بە دەست سەرۆکەوە بۆ بڕیاردان.

گەشتەکەی ماکرۆن بۆ ئەمەریکا لە ڕۆژی دووشەممەوە ددەستپێدەکات و لە ڕۆژی سێشەممە ماکرۆن و ترامپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.


XS
SM
MD
LG