Accessibility links

ئه‌حمه‌د خانه‌قینی: به‌رنامه‌ی من مناڵ و ئاێینده‌یان، کشت و کاڵ، هونه‌ر، جوانی شاره‌که‌م و دابینکردنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجانی


Ahmad Khanaqini - Mashay

به‌رپرسیاره‌تی کارێکی ئاسان نییه‌ به‌ڵکو بارێکی زۆرگرانه‌ به‌ تاێبه‌ت وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک که‌ نوێنه‌رانی هاووڵاتیانن و ده‌نگده‌ران چاوه‌رێ ئه‌وه‌یان لێ ده‌که‌ن ئاخۆ تا چه‌ند به‌ ده‌م داخوازیه‌کانیانه‌وه‌ دێن و جێ به‌ جێیان ده‌که‌ن و باری گرانی ژیانیان ئاسانتر ده‌که‌ن.

هه‌ر کاندیدێک له‌سه‌ر جۆره‌ پلاتفۆرمێک، به‌رنامه‌ وکارنامه‌یه‌ک خۆیان کاندید ده‌که‌ن. ئاخۆ کارنامه‌ی کاک ئه‌حمه‌د چییه‌ بۆ هاووڵاتیانی خانه‌قین؟‌

ئه‌حمه‌د عزالدین وه‌لی به‌هرام، ناسراو به‌ ئه‌حمه‌د خانه‌قینی یان مه‌شه‌ی (مشهدی) کاندیدی ژماره‌ 13 سه‌ر به‌ لیستی 162ی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من وه‌کو خه‌باتگێڕێک،هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار، خۆبه‌ش له‌ بواری میدیا له‌ ته‌لفزیونه‌ کوردیه‌کان، به‌رنامه‌ی من مناڵه‌ و ئاێینده‌یان، زیندووکردنه‌وه‌ی کشت و کاڵ وه‌ هونه‌ر، جوانی شاره‌که‌م له‌ رێگای چاندنی 30 هه‌زار نه‌مام وه‌ دابینکردنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجانی شاره‌که‌م ".

کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " من پشتم به‌ جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی خه‌ڵکی خانه‌قینه‌ و ناتوانم به‌ڵێنێک بده‌م که‌ دوایی جێ به‌ جێ نه‌که‌م و له‌سه‌ر خۆم و مێژووێ خۆم که‌وێ، به‌ڵێ ئاشکرایه‌ پاڵاوتگه‌ی ئه‌ڵوه‌ن له‌ خانه‌قین هه‌بوه‌، رژیمی سه‌ددام هه‌مووێ گواسته‌وه‌، پاڵاوتگه‌یه‌کی زۆر گرنگ بوو، ته‌نانه‌ت دووترێ بانزینی فرۆکه‌شی درووستکردووه‌ له‌وێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ینی که‌ له‌ هه‌ر هه‌وڵێک، له‌ هه‌ر فورسه‌تێک که‌ بێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ دووباره‌ زیندووکردنه‌وه‌ی پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی خانه‌قین کاری بۆ نه‌کین، ئه‌وه‌ یه‌کێک له‌ خه‌ونه‌کانمانه‌ ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستمان بێت ده‌یکه‌ین".

کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت " په‌شیمانم له‌ رێکلامکردن بۆ ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مان. زۆر به‌داخه‌وه‌ هیچیان بۆ ئه‌م شاره‌ نه‌کرد، نه‌ به‌س بۆ خانه‌قین، به‌ڵکو هه‌ر وه‌ها بۆ جه‌له‌ولا، بۆ سه‌عدیه‌ و بۆ مه‌نه‌لی ( مه‌نده‌لی) ، کاندید ئه‌بێ راستگۆ بێ، هه‌وڵێک بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی شاره‌که‌مان جێ به‌ جێ بکه‌ین ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:57 0:00

XS
SM
MD
LG