ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌بڕیاری سڕكردنی دراوه له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه، خۆی كاندید كردووه له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غداد له‌پارێزگای به‌غداد،ده‌ڵێت"به‌به‌ڵگه‌ی نوسین و ده‌نگ و قسه‌كردن و خه‌ڵك هه‌موجۆره به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌مه كه‌ماڵی مام جه‌لال ئاگاداری خۆ كاندید كردنم بوون به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌یه هی حیزبه و كاری حیزبه نه‌ك هی ڕاگه‌یاندن ده‌یده‌مه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كه‌په‌رله‌مانی حیزبه،ده‌شڵێت"من تێناگه‌م بۆ كورد دڵی خۆشه كه كچێك یا كوڕێكی كورد بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا یا شاره‌وانی ئه‌وروپا خۆی كاندید بكه‌ن دڵیان زۆرخۆشه ده‌ڵێن كوردێك بووه ئه‌ندامی شاره‌وانی له‌كاتێكدا ئه‌و كورده به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته بوه نه‌ك وه‌ك كورد؟!بۆ سه‌یره كوردێك له‌به‌غداد ببێته په‌رله‌مانتار."
ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڕۆڵی ژن و جیاوازی به‌شداریكردنی ژنان له پڕۆسی سیاسی له‌مجاره‌دا له‌گه‌ڵ جاره‌كانی پێشوو وتی"به‌داخه‌وه تا ئێستا له‌عیراق ژنان نه‌یانتوانیووه ڕێژه‌ی كۆتا تێپه‌ڕێنن،ڕێژه‌كه له‌٢٥% وه له ٢٦%تێنه‌په‌ڕیووه،ئه‌ویش به‌هۆی كۆتاوه ئه‌و ڕێژه‌یه چۆته ئه‌وه‌نده،هه‌رچه‌نده جاری پێشوو (٢٠)ژن توانیان به‌ده‌نگی خۆیان ده‌ربچن و به‌بێ كۆتا بچنه په‌رله‌مان،من پێم وایه ئه‌مجاره‌ش كۆمه‌ڵێك ژن به‌ده‌نگی خۆیان بێ كۆتا ده‌چنه په‌رله‌مان به‌ڵام هه‌ر ڕێژه‌ی له‌٢٦% تێناپه‌ڕێنێت."
تاڵه‌بانی هێشتا گه‌شبینه به پێشكه‌وتنی ڕۆڵی ژنان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا له‌عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه ئه‌مڕۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه بۆ ڕۆڵی ژنان له‌په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت له پێشوتر ژنان ڕۆڵیان هه‌بووه ئه‌مه‌ش وایكردوه كه خه‌ڵك ده‌نگبدات به‌ژنانیش،وه خاڵێكی تریش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك لیستی جیا له‌شوێنی جیا له‌عیراق ژنیان كردۆته سه‌رۆك لیست و به‌شداری كردنی ژنان له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵیان به‌ره‌و پێش چووه."
جگه له‌بڕیاری سڕكردنی له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه،خۆكاندیدكردنی له‌سه‌ر لیستێكی عیراقی له‌پارێزگای به‌غداد بووه جێی ڕه‌خنه‌ی به‌شێك له‌خه‌ڵكی ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،ئاڵا تاڵه‌بانی بۆ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه‌ده‌ڵێن لیستی عه‌ره‌بیه و خۆی كاندیدكردووه وه‌ڵامی هه‌یه و ده‌ڵێت"ئه‌م لیسته لیستێكی عیراقیه،كوردی تر و مه‌سیحی و توركمانی تێدایه،بۆ ئاساییه ئێمه له‌كه‌ركوك لیستێك دروست ده‌كه‌ین توركمانی تێدایه مه‌سیحی تێدایه به‌ڵام ئاسایی نیه كوردێك له‌ناو لیستێكی عیراقی بێت؟!"
ئاڵا تاڵه‌بانی وتیشی"من تێناگه‌م بۆ كورد دڵی خۆشه كه كچێك یا كوڕێكی كورد بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا یا شاره‌وانی ئه‌وروپا خۆیان كاندید بكه‌ن دڵیان زۆرخۆشه ده‌ڵێن كوردێك بووه ئه‌ندامی شاره‌وانی له‌كاتێكدا ئه‌و كورده به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته بووه نه‌ك وه‌ك كورد؟!بۆ سه‌یره كوردێك له‌به‌غداد ببێته په‌رله‌مانتار؟!"
ئالا تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وتی"ئێمه مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه بڕیاردان تێیدا قورس بووه به‌ڵام ماڵی مام جه‌لال ئاگاداربوون به‌به‌ڵگه‌ی نوسین و ده‌نگ و قسه‌كردن و خه‌ڵك هه‌موجۆره به‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌بێ ئاگاداری خۆم كاندید نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌یه هی حیزبه و كاری حیزبه نه‌ك هی ڕاگه‌یاندن ده‌یده‌مه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كه‌په‌رله‌مانی حیزبه."
تاڵه‌بانی دوباره ڕه‌خنه‌ی له‌حیزبه‌كه‌ی گرته‌وه و وتی"دو سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بڵێن كه‌منیش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیم تا ئێستا وه تا كۆنگره جگه له‌سڕكردن بۆیان نیه ده‌رم بكه‌ن كۆبونه‌ته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه من سڕ بكه‌ن كه خستویانه‌ته ده‌نگدان له(٣٨)ئه‌ندامی ئاماده‌بووی كۆبونه‌وه‌كه، (١١)كه‌س ده‌نگیان داوه له‌سه‌ر سڕكردنم ،هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێناوه كه‌چی ئه‌وان ئه‌و یانزه ده‌نگه‌یان حساب كردووه و منیان سڕكردووه."
وتیشی"من نازانم ئه‌وانی تر چۆن بڕیاری ده‌ركردنیان داوه،وه‌ك وتم من ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیم ناتوانن ده‌رم كه‌ن ته‌نها ده‌توانن له‌ڕێگای لیژنه‌وه سڕم بكه‌ن خۆ تا ئێستا لیژنه‌شیان دروست نه‌كردووه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌به‌غداد كورد ده‌نگت پێده‌دات یا عه‌ره‌ب؟ئایا كورد به‌و ڕێژه‌یه له‌به‌غداد هه‌ن بتوانێت ده‌نگی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت؟ئئڵا تاڵه‌بانی وتی"ئه‌مه دواتر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م كه كورد ده‌نگم پێده‌دات یا خه‌ڵكی تر."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا به‌رنامه‌ی خۆی وه‌ك كوردێك وه لیستی هاوپه‌یمانی به‌غداد چیه بۆ كورد؟ئالا تاڵه‌بانی وتی"له‌دوای هه‌ڵبژاردن به‌ده‌رچونم یا ده‌رنه‌چونم قسه‌ی خۆم ده‌بێت."