Accessibility links

دکتۆرئه‌کره‌م هه‌واس: پێویسته‌ کاری زۆرتر له‌ باره‌ی کورده‌ فه‌یلیکانه‌وه‌ بکرێت


Dr. Akram Hawas

به‌ ده‌ستپێشخه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان KNKو له‌ ژێر درووشمی " که‌مینه‌ و به‌توانکردنیان" له‌ 12/4/2017 سیه‌مین کۆنفراس له‌ باره‌ی ژینوسایدی کورده‌ فه‌یلیه‌کان له‌ برۆسڵ – به‌لژیکا به‌رێوه‌چوو که‌ چه‌ندین له‌ پسپۆران و که‌سایه‌تیه‌ دیاره‌کان له‌ نێوانیان Professor Martin Von BRUINESSEN, University of Utrecht تێدا به‌شداریان کرد.

ئاخۆ تا چه‌ند به‌ کێشه‌ی کورده‌ فه‌یلیه‌کان گرنگی دراوه‌؟

​پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌کره‌م هه‌واس مامۆستای Sociology کۆمه‌ڵناسی و یه‌کێک له‌ رێکخه‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی کۆنفراسه‌که‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌سه‌ر کێشه‌ی کورده‌ فه‌یلیه‌کان کار کراوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ به‌و ئه‌ندازه‌ وه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ له‌ رێگای ئه‌و درووشمه‌وه‌ کێشه‌ی ژینوسایدی کورده‌ فه‌یلیه‌کان جیهانی بکه‌ین و بایه‌خێکی زۆرتر پێی بدرێت و پاشان کاره‌که‌ بکرێت به‌ به‌رنامه‌یه‌ک و باشتر کاری له‌سه‌ر بکه‌ین".

دکتۆر هه‌واس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا له‌سه‌ر کێشه‌ی کورده‌ فه‌یلیه‌کان کار نه‌کراوه‌ و بگره‌ له‌ ئاستی هه‌رێمی کوردستانیشدا با‌یه‌خێکی ئه‌وتۆێ پێی نه‌داروه،‌ وه‌ زیاتر تێشک خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر و سلێمانی".

دکتۆر هه‌واس ده‌شڵێت " خودی کورده‌ فه‌یلیه‌کانیش کاری زۆریان کردووه‌ بۆ به‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی که‌یسه‌که‌یان و پاش ئه‌م کۆنفرانسانه‌ ئێستاکه‌ بایه‌خێکی زۆرتر ده‌ده‌ن به‌ خۆیان و پێناسه‌یان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:31 0:00

XS
SM
MD
LG