Accessibility links

وریا قه‌ره‌داغی: تورکیا به‌ هۆێ پێشلکاریه‌کانی شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌ نییه‌


Wuria Karadaghy

له‌ هه‌فته‌ی رابوردودا نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تورکیای هه‌ڵبژارد بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و وه‌کو جێگری سه‌رۆکی رێکخراوه‌ نه‌ حکومیه‌کان.

ئاخۆ وڵاتێک وه‌کو تورکیا که‌ ساڵه‌هایه‌ له‌ لایه‌ن راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ به‌ پێشیلکاره‌کانی ده‌کرێت و هه‌ر وه‌ها به‌ هۆێ پێشیلکاریه‌کانی له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن EU و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ سه‌رزنشت ده‌کرێت‌ شایانی ئه‌و جۆره‌ پۆسته‌یه‌؟

UN
UN

​وریا قه‌ره‌داغی به‌رێوه‌به‌ری پێشووێ بیرۆێ هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئاسیای ناوه‌راست و راوێژکارێ ئێستای UN له‌ ‌هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "من له‌و بروایه‌دام هۆێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌یانه‌وێ تورکیا بخه‌نه‌ بارێکی شه‌رمه‌زاریه‌وه‌ به‌و پێێه‌ی تا ئێستا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک رێزی له‌ مافه‌کانی مرۆڤی نه‌گرتووه له‌ تورکیا‌، وه‌ تاکو ئێستا خاکی سێ وڵاتی داگیرکردووه‌، پارچه‌یه‌ک له‌ سوریا ، پارچه‌یه‌ک له‌ کوردستانی عێراق وه‌ قوبرس، جگه‌ له‌ زیندانی کردنی هه‌زان که‌س، جا ئه‌وه‌یه‌ ویستیان تورکیا را بکێشن بۆ ئه‌وه‌ی رێز بگرێت له‌ مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ له‌و باره‌دا بێت که‌ خۆێ له‌و باره‌وه‌ بریار بدات که‌ کارێکی وا ئاسان نییه‌ له‌و رێبازه‌ لا بدات ".

کاک وریا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بژارده‌که‌ سیاسی بوه‌، پارساڵ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌ردوگان سه‌ردانی پاپای کرد له‌ ڤاتیکان و له‌وێ به‌ فریشته‌ی ئاشتی خه‌ڵات کرا و ئه‌یانزانی که‌ فریشته‌ی ئاشتی نییه‌، به‌ڵام ده‌یانه‌وی بیخه‌نه‌ بارودۆخێکی شه‌رمه‌زاریه‌وه‌ که‌ بارودۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ وڵاتی خۆێدا درووست بکات، من له‌و بروایه‌دا ئه‌وه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌یان به‌ تورکیا داوه‌، چونکه‌ تورکیا گوێ به‌ هیچ شتێک نادات ".

کاک وریا ده‌شڵێت " دانانی تورکیا به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م کۆمیته‌یه‌، سیاسه‌تی تورکیا ناگۆری، هه‌ر وه‌ها له‌و بڕوایه‌دام وا بزانم ئاپریلی 2017 بوو عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌ڵبژێدرا به‌ ئه‌ندامی کمسیۆنی مافی ژنانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ ئه‌وه‌ش دیسان کارێکی درووست نه‌بوو".

کاک وریا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان خاوه‌ن دید و بۆچوونی خۆێ نییه‌، رای ئه‌وان رای وڵاته‌ زلهێزه‌کانه‌ ، ئه‌و وڵاته‌ زلهێزانه‌ بریار ئه‌ده‌ن و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ته‌نها به‌یانه‌که‌ ده‌خوێننه‌وه‌، له‌ پشتی په‌رده‌ زۆر کاروباری سیاسی روو ئه‌دات پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر برێارێک دابڕێژرێت، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دژ به‌و جۆره‌ بریاردانانه‌یه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ چونکه‌ له‌ ژێر فیشاری وڵاته‌ زلهێزه‌کاندایه‌ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:48 0:00

XS
SM
MD
LG