Accessibility links

هێمن سه‌یدی: باسی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی وڵاتان باسێکه‌به‌ لارێدا چووه‌


Hemn Seyedi

ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت هه‌ر کات باسی کورد و ئه‌و وڵاتانه‌ی ‌ به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بوونه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه، هاوکات کێشه‌یTerritorial Integrity یه‌کپارچه‌گی خاکی ئه‌و وڵاتانه‌ش هاتووه‌ته‌ ئاراوه. دیاره‌ هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له‌ نیگاه‌ و ڕوانینی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ هه‌ر پرس و کێشه‌یه‌ک، زۆر جار که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌کپارچه‌گی خاکی وڵاتیکه‌وه‌ قسه‌ ده‌کات ‌وڵاتانی تر وه‌کو توتی Parrot دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ و میدیاکانیش له‌ زاری ئه‌وانه‌وه‌ سه‌دان جاری تر دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ جۆرێک ده‌بێته‌ بنێشتی ژێر دانیان.

ئاخۆ ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ تا چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ندی به‌ خودی کورد و ئه‌و بارودۆخه‌ی تێدا ده‌ژێ و له‌ په‌یوه‌ندی به‌ مافی چاره‌نووسه‌وه‌ هه‌یه‌ تا به‌ هه‌ر وڵاتێکی تر؟

ئایا ئه‌گه‌ر تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا وه‌کو ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا، به‌لژیکا و سویسرا بوایه‌، کورد داوای جیابۆنه‌وه‌ی ده‌کرد؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌کانه‌ که‌ به‌ به‌دی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، ده‌نا هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا باسی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی وڵاتان، باسێکه‌ که‌ به‌ لارێدا چووه‌، کاتێک ئه‌و بریاره‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا په‌سه‌ند کرا، ئه‌وه‌ی که‌ سه‌روه‌ری وڵاتان ده‌بێ بپارێزرێت و یه‌کپارچه‌گی وڵاتان ده‌بێ بپارێزرێت ساڵی 1938 بوو، ئه‌و کات ژماره‌ی وڵاتان 51 وڵات بوو، ئێستا بوه‌ته‌ 193 وڵات، ئه‌ی ئه‌وه‌ چۆن‌ ده‌بێ، ئه‌گه‌ر بڵێن خاکی وڵاتان پیرۆزه‌، یه‌کپارچه‌گی وڵاتان ده‌بێ رێزی لێبگێرێ، بۆ له‌ 51 وڵات را بوو به‌ 193 وڵات؟ ".

کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تتدا به‌ هه‌ڵه‌ لێ تێگه‌یشتوون، بابه‌تی پاراستنی یه‌کپارچه‌گی ئاراسته‌ی‌ ده‌وڵه‌ته‌کانه‌ نه‌ک میلله‌ته‌کان، ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشی هێڕشی به‌ دژی یه‌کتر بگری، مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بوو وڵاتێکی زلهێز نه‌یه‌ت وڵاتێکی بچووک داگیر بکا، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ مافی چاره‌نووسه‌وه‌ نییه‌، چون هه‌ر له‌ په‌ناێ ئه‌و یاسایه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئێمه‌ پێی داگری له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسیشمان هه‌یه‌، به‌ڵام وڵاتان به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، بۆ وێنه‌ هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ئیسلامیانه‌ی عێراق ، ئێران، تورکیا، سوریا، ئه‌و کاته‌ی کۆسۆڤۆ ده‌یویست له‌ سیربستان Serbia جیا ببێته‌وه‌ هیچ ره‌خنه‌یه‌کیان نه‌گرت، هه‌ر به‌وه‌ شێوه‌ له‌ کاتی جیابۆنه‌وه‌ی بۆسنیا له‌ یۆگسلافیا ".

کاک هێمن ده‌شڵێت " هه‌ر ئه‌و زلهێزانه‌ی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا کاتێک که‌ سودانی باشور له‌ وڵاتی کۆماری سودان جیا ده‌بوه‌وه‌، پێشوازی لێکرد، هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژئاوا کاتێک ته‌یموری رۆژهه‌ڵات ویستی له‌ ئه‌ندونیسیا جیا بێته‌وه‌، له‌ پێش هه‌موویان ئوسترالیا پاشان وڵاتانی رۆژئاوایی پێشوازیان لێکرد و که‌س نه‌یووت سه‌روه‌ری، یه‌کپارچه‌گی ئیندونیسیا چی لێدێته‌وه‌، ئه‌و کاته‌ی که‌ پێیان خۆش بێ خۆێ لێ گێڵ ده‌که‌ن وه‌ ئه‌و کاته‌ش پێیان ناخۆش بێ ده‌یکه‌نه‌ بیانۆیه‌ک بۆ لابردنی ئه‌رکی خۆیان، یه‌کپارچه‌گی خاکی وڵاتان بابه‌تێکیه‌ له‌ نیۆ وڵاتاندا نه‌ک له‌ نیۆ نه‌ته‌وه‌کاندا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:51 0:00

XS
SM
MD
LG