Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: سەبارەت بە قەندیل تەنها هەر قسەیە و تورکیا لە پێشدا خۆێ تاقی کردووەتەوە و نەیتوانیوە هیچ دەسکەوتێکی هەبێت


Dr. Jabar Kadir

وەکو باس دەکرێ و لە سەرچاوەی میدیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دیسان چاو و ڕاو دەنگۆێ شەر لە باشور لە ئارادایە گوایە بە هاوکاری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بۆ هێڕش بردنە سەر قەندیل، ئاخۆ نەخواستە شەڕێک روبدات، تەنها پارتیە وەکو باس دەکرێ وتێشکی خراوەتە سەر کە شیانی هەیە لەو شەرەدا شان بە شانی تورکیا دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان شەڕ بکا وە یاخود لایەنەکانی تریش؟

ئاخۆ شیانی هەیە یەکێتیی بەو بارودۆخەی کە تێدایە وەکو ساڵی 92 دەست بخاتە ناو دەستی پارتی و لەگەڵ سوپای تورکیادا دژ بە پەکەکە رابوەستن؟

دکتۆر جەبار قادر لێکۆڵەر، چاودێری کاروباری رامیاری و شارەزای رۆژهەڵاتی ناڤین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "تورکیا لە دەستپێکی هەموو بەهارێک جۆرێک لەم چالاکیانەی هەیە بەو پێێەی کە والێکی دەداتەوە چالاکیەکان و جم و جۆڵەکانیپارتی کرێکارانی کوردستان PKK لەم وەرزە دەچێتە سەرەوە، لەبەر ئەوە دەیەوەی پێش کات ئەو جۆرە کردارانە ئەنجام بدات، سەبارەت بە قەندیل تەنها هەر قسەیە و تورکیا لە پێشدا خۆێ تاقی کردووەتەوە و نەیتوانیوە هیچ دەسکەوتێکی هەبێت لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی سەختی شاخاویە".

دکتۆر جەبار هەر وەها دەڵێت " ئەوەی تورکیا پێی دەکرێ هەر بە فرۆکە هێڕشی ئاسمانی بکاتە سەر گەریلاکان، ئەگەر نە بۆ کردەوەی تری سەربازی تورکیا هیچی پێی نییە، وە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان یان پارتیش وەکو باس دەکرێ، ئەوانیش ئەوەندە لاوازن ناتوانن هیچ خزمەتێکی تورکیا لەو بارەیەوە بکەن، تەنها خزمەتێک کە بتوانن بیکەن رەنگ بێ ئەوەیە بێدەنگ بن لە مەسەلەکە ".

دکتۆر جەبار دەشڵێت " ئەگەنە ئەمانە نە لە باری سیاسیەوە، نە لە باری سەربازیەوە ئەوەندە لاواز و بێدەرەتان بوونە ڕەنگ بێ ئەگەر بشیانەوێ نووزەیەکیان نابێ لە دژی ئەو جۆڵانەوەیە، لە بەغدا رەنگ بێ بە بۆنەی هەڵبژاردنەوە قسەو موزایەداتی زۆر بکرێ، من باوەر ناکەم نەک هەر یەکێتیی بەڵکو باوەر ناکەم پارتیش وەکو 92 ببن بە بەشێک لە سوپایەکی هێڕش بەر و شەر کەر لەدژی پەکەکە یان لە دژی هەر رێکخراوەیەکی سیاسی تری کورد، من باوەڕ ناکەم لەم بارەی ئێستایاندا ئەوەندە شکست خواردوون، ئەوەندە خەڵک لیان نارازیە، ئەوەندە لە بارێکی خرابدان هەر جوڵەیەک لەو بارەیەوە بە واتای ئەوەیە وەکو ئەوەی بریاری مردنی خۆیان بدەن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:22 0:00

XS
SM
MD
LG