Accessibility links

دکتۆر جەعفەر عەلی: سیاسییەکان هەرێمیان ڕووبەڕووی قەیرانێک کردۆتەوە و خۆشیان نازانن بۆ دروستیان کردووە


دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی

لە پاش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی دەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق، فەرمانڕەوایانی هەرێم ژمارەیەک پەیمانیان بۆ چاکسازیکردن داوە.

دواترینی ئەو پەیمانانە، سەرۆکی کابینەی هەشتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندن کە زیاتر تایبەت بوون بە سیستەمی پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئایا ئەم پەیمانانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەبنە مایەی هێور بوونەوەی شەپۆلی ناڕەزاییەکان؟

دکتۆر جەعفەر عەلی نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت پێویستە خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەبن لەو سۆنگەیەوەی حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای پێکهێنانیەوە تا ئێستا نیشتمانی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئەگەری جیاواز کردۆتەوە و دەشڵێت هەر تەگەرەیەک لەبەردەم هەر یەکێک لەو ئەگەرانەدا دەبێتە مایەی ئەوەی کۆی ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە ڕووبەڕووی دۆخی نائاسایی دەبێتەوە.

دکتۆر جەعفەر ئاماژەش بەوە دەکات کە پەیامەکانی خۆپیشاندەران دەگەنە حکومەتی هەرێم، بەڵام دەپرسێت ئایا حکومەتی هەرێم گوێیەکی بۆ بیستن هەیە، لەکاتێکدا دەیان ساڵە نوسەران ڕەخنە دەگرن و لێکۆڵەرەوەکان باس لە خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵی دەکەن، باس لە هەژموونی حزب دەکەن، باس لە بە نیشتمانی کردنی دامەزراوەکانی هەرێم دەکەن، بەڵام وەک دەڵێت کاربەدەستان دان دەنێن بەوەی قەیران و کەموکوڕی هەن و پەیمانیش بۆ چاکسازی دەدەن بەڵام وەک دکتۆر جەعفەر دەڵێت هەموو هەوڵ و بڕیارەکانی حکومەت تەنها بۆ ئارامکردنەوەی خەڵک و دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکانە لە کاتێکدا ئەم شەپۆلی ناڕەزاییەتیانە هەروادێ و فراوانتر دەبن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەعفەر عەلی بە پێویستی دەزانێت هەموو ڕێگەیەکی سیڤیلیانە بگیرێتە بەر بۆ کۆتایی هێنان بە تەواوی قەیرانەکان بە تۆمارکردنی داوای یاساییشەوە لە دادگای فێدراڵی عێراقدا و دەڵێت ئەمەشیان شێوازێکی تری خەباتی سیڤیلیانەیە هاوشێوەی خەباتە سیڤیلیەکانی تر.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:12 0:00

XS
SM
MD
LG