Accessibility links

هاوڕاز فاروق: بە فرمانی جێگری وەزیری ناوخۆ بڕیاری دەستگیرکردنم درا


ئەفسەر هاوڕاز فاروق

ئەگەرچی پۆلیسی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی بڕیاری دابوو درێژە بە مانگرتن بدات بەڵام وەک ئەفسەرێکی هاتووچۆ دەڵێت بۆ ماوەیەکی کاتی بایکۆتکردنەکەیان ڕاگرتووە.

ئەفسەر هاوڕاز فایەق دەڵێت لە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بایکۆت دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش یەکشەممە هەر بەردەوام بووە و دەشڵێت بەڵام بۆ ڕۆژانی داهاتوو دەگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان چونکە حکومەت و بەرپرسانی حکومەت پەیمانیان داوە دەستکاری موچەکانی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بکەن.

ئەفسەر هاوڕاز دەڵێت جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری هاتوچۆی پارێزگاش ئەو پەیمانانەیان داوە تا لەگەڵ وەزیری دارایشدا کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و دەشڵێت ئەگەر بێتوو ئەو پەیمانانەش جێبەجێنەکرێن ئەوا هەر ئەگەرێکیان پێشهاتەی خۆی دەبێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئەفسەر هاوڕاز فاروق کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:23 0:00

XS
SM
MD
LG