Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان


دیمەنێک لە خۆپیشاندانی هەولێر
دیمەنێک لە خۆپیشاندانی هەولێر
خۆپیشاندان گەرمیان
خۆپیشاندان گەرمیان

جارێکی تریش خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی دەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیانپێکردەوە و جیاواز لە جارانی تر ئەمجارەیان ناو شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمەکەیشی گرتەوە. خەڵک ناڕەزاییان هەیە، داوای مافی خۆیان دەکەن وەک موچە و خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان و نەهێشتنی گەندەڵی.

دکتۆر ڕەفیق سابیر
دکتۆر ڕەفیق سابیر

زۆرێک لە چالاکوانان جەخت دەکەنەوە لەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت بەدەنگ داواکانی هیچ یەکێک لە ناڕەزاییەکانەوە نەچوون و تەنها ئەوەندە نەبێت ژمارەیەک پەیمان دراون و هیچیان جێبەجێنەکراون بە تایبەتیش ئەو داوایانەی پەیوەندییان بە سیستەمی پاشەکەوتی موچە و فەرمانڕەوایەتییەوە هەیە لە هەرێمەکەدا. ئەم بەدەنگەوە نەچوونەش وەهای کردووە وەک شیکەرەوە دەڵێن بە دووری نازانن ببێتە مایەی فراوانبوونی زیاتری ڕووبەری داواکارییەکان و هەروەهاش هاتنە ئارای بەرەنجامی تر.

به‌ختیار که‌ریم
به‌ختیار که‌ریم

لەگەڵ ئەوەشدا هەر خۆپیشاندانێک لە هەرێمی کوردستاندا بکرێ، دەسەڵاتداران و فەرمانڕەوایانی هەرێمی کوردستان دەڵێن دەستی لە پشتە، یان لایەنی سیاسی لە پشتیەوەیەتی، بۆ ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستاش دەڵێن هەندێک کاندید بۆ هەڵبژاردنەکان و لایەنی سیاسی دەستیان هەیە تیایدا و ئەوانن شەقام دەجوڵێنن.

میوانەکانی بەرنامە:
دکتۆر ڕەفیق سابیر
، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر.

خۆپیشاندانەکان بە تایبەتیش ئەوانەی هەولێر بێ توندوتیژی نەبوون. دیمەنە ڤیدیۆییەکان و ڕاپۆرتە هەواڵییەکان توندوتیژییەکی بەرچاویان نیشانداوە بەرامبەر خۆپیشاندەران و هەروەهاش ڕۆژنامەوانان و پەیامنێرانی کەناڵەکان.

خۆپیشاندان دهۆک
خۆپیشاندان دهۆک

ئەمجارەش حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت پێداچوونەوە و گۆڕانکاری دەکات لەو بڕیارەی پێش نزیکەی چوار ساڵ دابووی بۆ پاشەکەوت کردنی موچەی فەرمانبەران.
بەڵام وەک چاودێر دەڵێن هێشتا نازانرێت ئایا ئەم پەیامەی حکومەتی هەرێم بۆ بەدەنگەوەچوونی داواکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانە، یان هەوڵێکی ترە بۆ کپکردنەوەی شەپۆلی ناڕەزاییەکان.

خۆپیشاندان شیلادزێ
خۆپیشاندان شیلادزێ

ژنان بەشدارییەکی بەرچاویان هەبووە لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەرێمی کوردستاندا. لە کاتێکدا ژنان داوای مافەکانی خۆیان و خەڵکیش دەکەن بەڵام لە خۆپیشاندانەکاندادەکەونە بەر زەبری دەسەڵاتداران و هیچ یەکێک لەو ڕێکخراوانەی داکۆکی لە مافەکانی ژنان و ئافرەتان دەکەن بە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای خانمانیشەوە نایەنە دەنگ لەسەریان.

خۆپیشاندان سلێمانی
خۆپیشاندان سلێمانی

خۆپیشاندەران دەخوازن بە ڕێگەیەکی ئاشتیانە داواکانی چەند ساڵەی خۆیان بخەنە ڕوو بەبێ ئەوەی پەنا ببەنە بەر هیچ جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی.

ئایا خۆپیشاندانەکانی ئەم چەندڕۆژەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان درێژەیان دەبێت؟

ئایا لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەرانە، هەندێک لایەنی سیاسی خۆیان بکەنە خاوەنی خۆپیشاندانەکان؟

ئایا ڕێکخراوە سیڤیلییەکان دەتوانن بەبێ پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان، ڕێبەرایەتی خۆپیشاندانەکان بکەن؟

ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی هەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکانی خەڵک؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:42 0:00

XS
SM
MD
LG