Accessibility links

رێبوار رەشید: سەردانەکەی ئێمە سەبارەت بە ئەفرین و پاش ئەفرینە و قۆڵکردنەوەی دۆستایەتیمان لەگەڵ ئەمەریکا


Rebwar Rashid

کوردستان بە بارودۆخێکی زۆر سەخت و دژوار و ئاڵۆزتردا تێدەپەرێت بەوەی چ لە باشوردا رووێ دا، ئەوەی لە ئەفرین وە ئەوەش کە لە باکور و رۆژهەڵاتدا دەگوزەری. ئا لەم کاتدا لە پوەیوەندی بە پرسی کوردەوە بەرپرسانێک لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە KNK سەردانی واشنتن دەکەن. ئاخۆ رێکخراوەیەک وەکو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان چ رۆڵێک لە پەیوەندیە دیپلۆماسیەکاندا سەبارەت بە پرسەکانی کورد دەتوانی ببینیت؟

رێبوار رەشید هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکی راستەوخۆدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " راستیەکەی ئێمە لەبەر چەند هۆیەک هاتووین، یەکێکیان ئەوەیە لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانندا بە گشتی بدوێن کە سیاسەتی ستراتیژی ئەوان چۆنە بە تاێبەتی لەسەر مەسەلەی ئەفرین و پاش ئەفرین وە هەر وەها چوونیەتی قۆڵکردنەوەی ئەو دۆستایەتیەی کە هەیە بەو شێوەیە، چونکە ئێمە ئەو پەیوەندیەی ئێستا دەتوانی لە پەیوەندیەکی ستراتیژیکدابیبینین، دیارە باسی دیکەش زۆرن وکو بارودۆخی باشوری کوردستان پاش رفراندوم . لە دوواێ 16 ئۆکتۆبر کاتێک کە لە سەدا نزیکەی 50 ی خاکی کوردستان لە دەست کورد دەرچوو".

کاک رێبوار هەر وەها دەڵێت " سەردانی هەندێ شوێنمان کردووە کە شایانی باسن، دیارە هەندێ گۆڕانکاری رووێ داوە لە ناو ساختاری سیاسەتی دەروەی ئەمەریکا کە بۆ ئێمە شایانی باسن، ئێمە چاوەڕێ شتێکی وا بووێن وە یاخود دەمانزانی کە لەو دۆخەێ پێشوودا کە هەبوو هەندێک شت کرا مەسەلەی دۆخی باشوری کوردستان پاش رفراندوم و مەسەلەی ئەفرین پەیوەندیان بە یەکەوە هەبوو، بەڵێ لەسەر ئەو باسانە ئێمە خەڵکمان بینیوە و هەندی کەسی دیکەش دەبینین ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:02 0:00

XS
SM
MD
LG