Accessibility links

گوتەبێژێکی یەبەشە: ئێمە لە شەنگال دەرناچین


گوتەبێژێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە یەبەشە لە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئێمە لە شەنگال دەمێنینەوە وێڕای هەڕەشەکانی حکومەتی تورکیا کە دەڵێت دەبێت ئەو هێزانە شەنگال چۆڵ بکەن.

یەبەشە کە هێزێکی خۆجێی شەنگالییە و سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە لە پاش ساڵی 2015 پێکهات بۆ پاراستنی شەنگال و شەڕی دژ بە داعش لە ناوچەکە.

گوتەبێژێکی هێزەکە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند چەکدارانی پەکەکە ڕازی بوون شەنگال بەجێبهێڵن بەڵام یەبەشە کە هێزێکی ئێزیدی ناوچەکەیە ئامادە نییە شەنگال بەجێبهێڵێت.

مەروان دەمڕاستی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاند " ئێمە لێرە دەمینینەوە ئێمە هێزێکی عێراقین و هێزێکی یاسایین.

هاووڵاتییەکی شنگالی بە ناوی دڵشاد قەسۆ بە ئاژانسەکەی گوتووە ئەو هێزانە هێزێکن لە ئێمە و لە دەرەوە نەهاتووە هێزێکی ئێزیدین و هاوکاری ئێمە دەکەن.

XS
SM
MD
LG