Accessibility links

ڕەوشی خەڵکی سڤیل لە غۆتەی ڕۆژهەڵات


زیاتر لە 3 سەد هەزار کەسی سیڤیل لە ناو شارۆچکەی غۆتەی ڕۆژهەڵات لە سوریا گیریانخواردووە پاش ئەوەی نزیکەی 105 هەزار کەس لە شارۆچکەکە دەرباز کراون.

کاربەدەستانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن لە ڕێگەیەکی باشوری غۆتەی ڕۆژهەڵاتەوە هەندێک خەڵک توانیویانە خۆیان لەو شارۆچکە بە شەڕ وێرانبووە ڕزگار بکەن لە کاتێکدا خەڵک دەستی کردووە بە گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنانەی هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستی بەسەردا گرتۆتەوە.

ژمارەیەک لە دانیشتوانی غۆتەی ڕۆژهەڵات دەڵێن ئەوانەی زووتر شارۆچکەکەیان بەجێهێشتووە و دەرباز بوون و گەیشتوونەتە شوێنەکانی داڵدەدان هەست دەکەن دەرفەتی باشتریان بەدەستهێناوە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی لە شارۆچکەکەدا مابوونەوە.

XS
SM
MD
LG