Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: خۆپیشاندانەکان هەر بۆ موچە نییە بەڵکو بۆ گۆڕینی کۆی دەسەڵاتی سیاسییە لە هەرێم


دکتۆر کامەران مەنتک

خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەرێمی کوردستانی عێراق زۆربەی شار و شارۆچکەکانی گرتبووەوە و خۆپیشاندەارن داوای مافەکانی خۆیان دەکرد لە دەسەڵاتدارانی هەرێم.

جیاواز لە شار و شارۆچکەکانی تر، خۆپیشاندانەکانی لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان کران گرژی و پشێوییان تێکەوت، هێزە ئاسایشییەکان هەوڵی بەردەوامیان دەدا بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشنادەران.
دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی سیاسی لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت خۆپیشاندەران نەک هەر لە ڕێی موچەوە بەڵکو لە چۆنییەتی کار ڕایی کردنی ناو فەرمانگەکانیشەوە سوکایەتی بە تاکی کورد و فەرمانبەرانیش دەکرێت و دەشڵێت دەسەڵاتی کورد لە قۆناغێکدا نەماوە توانای گوێگرتنی لە داوای خۆپیشاندەران مابێت چونکە دەسەڵاتی کوردی ئەوەندەی بە هۆی هێزە هەرێمایەتییەکان و بەهۆی ئەو ململانێ و هاوسەنگیە نا تەندروستەی لە ناوچەکەدا هەیە ماوەتەوە، هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی کوردستانەوە نەماوەتەوە.

دکتۆر کامەران دەڵێت ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی کورد دەخوازێت لە پەیامی خۆپیشاندەران تێبگات ئەوا بە چارەسەرکردنی قەیرانی موچە نابێت بەڵکو بە جێهێشتنی گۆڕەپانەکە دەبێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر کامەران مەنتک ئاماژەش بەوە دەکات هۆکاری سەرەکی هەبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی شاری هەولێردا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتداران لە هەولێر خۆپیشاندانی خەڵکی لەلا پەسەند نییە تا ناڕەزاییەکانی خۆیان بگەیەنن و دەشڵێت لە هەموو حکومەتێکی دنیادا خەڵک بڵێت بڕوخێ دز ، حکومەت پاڵپشتییان لێدەکات و دەستخۆشییان لێدەکات چونکە ئەرکی حکومەت پاراستنی سامانی نیشتمان و خەڵکیشە، بەڵام وەک دکتۆر کامەران دەڵیت کاتێک لە هەولێر خەڵک دەڵێت بڕوخێ دز، حکومەت دێت پەڕتەوازەیان دەکات و بە شێوەیەکی نا شارستانیانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان داوای دانیشتنێکی نا ئاساییانەی پەرلەمانیان کردووە، بەڵام دکتۆر کامەران دەڵێت پەرلەمان لە ڕابردووشدا سەلماندویەتی لە ئاستی قۆناغەکاندا نییە و لەلایەن حیزبەکانی کوردستانەوە وەک دیکۆر بەکاردەهێنرێت و دەشڵێت هەر بۆیە پێویستە گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا بێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:49 0:00

XS
SM
MD
LG