Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: ئەوە نەبوە و نییە لە کەیسێک وڵاتێکی دەرەوە یاسای ئەمەریکا لە ناو ئەمەریکادا بشکێنیت و ئەوها بە ئاسانی لێ دەربچێت


Dr. Kirmanj Gundi
Dr. Kirmanj Gundi

رۆژنامەی Wall Street Journal چەند رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند کە 11 لەو 15 کەسەی کە بە هۆێ هێڕش بردنە سەر خۆپێشاندەران لە کاتی سەردانەکەی ئەردوگان دا بۆ واشنتن دی سی، لە لایەن دادوەرانی گشتی فیدراڵەوە لیان خۆش بونە.

ئاخۆ ئەوە چ جۆرە بریارێکە لە سەر رووداوێک کە بە هەموو شێوەیەک فیلمی گیراوە و داکیومەنت کراوە؟ ئاخۆ ئەو بریارە تا چەند سەربەخوانە بوە و پەیوەندی بە گرژیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیادا نەبوە و وەزارەتی دەرەوە هیچ پەیوەندیەکی بەو بریارەوە نەبوە و تەنها بریاری وەزارەتی داد بوە؟

.
.

​دکتۆر کرمانج گوندی سەرۆکی بەشی رێبەرایەتی پەروەردە لە زانکۆێ ئیالەتی تەنیسی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " سیستمی یاسایی لە ئەمەریکا کاتێک بریارێک لەسەر تاوانبارکردن وە یاخود بێ تاوان نیشاندانی گومانلێکراوێک دەردەکات، دەبێ هەموو بەڵگەکان بە پێوەری حاشا هەڵنەگری بێت واتە نابیت بە یەک زەڕەش هیچ کەماسیەکی هەبێ، هەم لە رووێ پرۆسەکەوە وە هەم لە بواری ئەدا کردنی رەهەندی یاساکە وە هەم لەسەر ئەو بەڵگانەی کە دەخرێنە پێش دادگا، سیستمی یاسایی ئەمەریکا زۆر سەربەخۆییە، بە زەحمەت دەکرێت دەستی حکومەت تێی وەربدرێت، بەڵام دیسان ئەگەر کەیسەکە پەیوەندی بە وڵاتێکی دەرەوە بێت شیانی هەیە دەست تێوەردی تێدا بکرێت ".

دکتۆر کرمانج هەر وەها دەڵێت " ئەوەی کە کراوە شتێکە پێشینەی نییە و نەبوە لە کەیسێک وڵاتێکی دەرەوە یاسای ئەمەریکا لە ناو ئەمەریکادا بشکێنیت و ئەوها بە ئاسانی لێ دەربچێت، بەڵام دیسانیش بەوەی کە بڵێت دەستێکی سیاسی لە پشتە، ئەوە پەروەندیەکە دەکرێ زۆر بە زەحمەت بسەڵمێندرێت، چونکە دەستەکە ئەگەر سیاسی بێت، ئەو دەستە سیاسیە لە کامە وەزارەتە، ئایا سەرای سپییە، بڕوا ناکەم، پێیم وایە ئەوەی تلرسن کردی سەرچاوەی ئەو دەست درێژییە کە ئەردوگان لە ناوچەکەدا دەیکات و ناشکرێت بریاری ئەو دادگایە لە چوارچێوە سیاسیەی سەفەری تلرسن بە دەر بێت ".

دکتۆر کرمانج دەشڵێت " لە سیاسەت باوەڕ نییە، سیاسەت نە دۆستی هەمیشەیی هەیە وە نە دوژمنی هەمیشەیی، بەڵکو بەرژەوەندی هەمیشەیی هەیە، ئەمەریکا ئەو شتە لە ئاستێکی زۆر نزمی ئەخلاقی، کارەکە ئەنجام دەدات ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:49 0:00

XS
SM
MD
LG