ڕۆژی شەممە سەدان هەزار کەس لە چەندین وڵاتی سەرانسەری جیهان چوونە سەر شەقامەکان بۆ ڕۆژی بەرگری لە عەفرین.
لە ئەفغانستانیش پارتی همبستگی بەشداری لەو هەڵمەتە جیهانییە کرد بۆ بەرگری لە عەفرین.
پارتکە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی چالاکییەکەی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت"ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی همبستگی ئەفغانستان بە نوێنەرایەتی هاووڵاتیانی ستەمدیدەی ئەفغانستان وە هێزەکانی پێشڕەو و تێکۆشەری وڵاتەکە لە گردبونەوە و ریێپێوانێکدا بەشداریان کرد لە ڕۆژی جیهانی هاووسۆزی لەگەڵ عەفرین".
پارتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات عەفرین نزیکەی دوو مانگە لە ژێر هێرشێکی توند و کۆمەڵ کوژیدایە. ماڵپەڕی فەرمی هەمبەستگی دەڵێت " هەر لە کاتژمێرەکانی یەکمی هاتنی ئەم لەشکەرە تاوانبار و بەربەریە هاوشێوەی برایانی جیهادییان لە ئەفغانستان پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان تێکشکاند و دەستیان کرد بە تاڵانکردنی شارەکەدا. هێزە تێکۆشەرەکانی یەکینەکانی پاراسدتنی گەل بە بەرخۆدانێکی دلێرانە لە بەرامبەر پێشوەچوونی سوپای تورکیا و داعشیەکاندا ڕاوەستان و زیانێکی زۆریان پێی گەیاندن، بەڵام بۆ رێگاگرتن لە زیان گەیاندن بە هاووڵاتیانی سڤیل پاشەکشیان کرد و ڕایانگەیاند کە لە ڕێگای شەڕی گەریلاییەوە عەفرین دەکەن بە گورستانێک بۆ لەشکەری تورکیا ".
شایانی ئاماژە پێکرنە لەو ڕێپێوانەدا چەندین درووشمی هەڵواسراو بۆ پشتیوانی عەفرین بەرزکرابۆوە.