Accessibility links

سەرکەوت حەسەن: درۆ دەکات لێدانی چی، ئەگەر لێدان بێت نیوە مردوو ئه‌بوو


دەنگی ئەمریکا بەرلەوەی پەیوەندی بکات بە بەڕێوبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی وهەڵسوراوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندیان کرد بە رۆژنامەوان سەباح عەلی قارەمانەوە.

سەباح عەلی قارەمان، رۆژنامەنوس و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، رۆژی شەممە لەلایەن هەڵسوڕاوێكی دیاری گۆڕانەوە لێی دراوە ئەوەش وەك خۆی دەڵێت ”لەسەر نوسین و بیروڕای جیاواز بوە.”

سەباح عەلی قارەمان، راگەیاند، ماوەیەك لەسەر “كێشەی تەوریسی سیاسی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا”چەند نوسینێكی رەخنەگرانەی بڵاوكردۆتەوەو كاتژمێر 11:40 خولەكی رۆژی (شەممە) كاتێك لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی وەستاوە، سەركەوت حەسەن، هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان هاتوە و پێیوتوە: "تۆ بۆچی رەخنە لە كوڕی كاك نەوشیروان دەگرێت؟".

سەباح وتی”منیش پێموتوە نوسینەو پەیوەندی بەتۆوە چییە و تۆ چیت دەوێت؟”، بەپێی قسەی سەباح لەو كاتەدا “سەركەوت حەسەن زلـلەیەكی تێسرەواندوەو پاشان كەسێكی دیكەو دوان لە پاسەوانەكانی ناوبراو بەشەق و بۆكس لێیانداوەو كۆمەڵێك برادەری خۆی لەژێر دەستیان دەریانهێناوە.”

ئاسۆ جەبار بۆ بەدواداچونی ئەو کەیسەی سەباح عەلی قارەمانی رۆژنامەوان وتووێژی لەگەڵ بەڕێوبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی و هەڵسوڕاوێکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان سەرکەوت حەسەن دا سازکردووە...

سەرکەوت حەسەن دەڵێت "تۆ بەناوی رۆژنامەنوسوییەوە بە ئارەزووی خۆت جوێن بە من بدەیەت و تەشهیر و قسە بە من بڵێیت، بەڵام من بۆم نەبێت قسە بکەم لەبەرئەوەی تۆ رۆژنامەنوسی."

سەبارەت بە لێدانەکەش دەڵێت "درۆ دەکات لێدانی چی، ئەگەر لێدان بێت نیوە مردووی ئەکەیەت، ئەو کەی بەرگەی لێدان دەگرێت."

دەشڵێت "ئێوە باسی هەڵسوکەوتی رۆژنامەنوس ناکەن بۆ باسی پێشێلکارییەکان دەکەن."

هەروەها دەڵێت "ئەو بە ئارەزووی خۆی رەخنە دەگرێت و کەس قسەی نەکردووە، بەڵام بێتە سەر تەشهیر و جوێندان ..تۆش ئینسانی ئیتر." و "دووهەزار جوێنی بە ئێمە داوە" و "رەخنە جیاوازوەو جوێن و ناوزڕاندن جیاوازە."

لەپرسیارێکدا ئاسۆ جەبار پێیدەڵێت پەشیمان نیت بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە، سەرکەوت حەسەن لەوەڵآمدا دەڵێت "ئەمە پێشێلکاریی نیە....." و "دەبوایە ئەو بیوتایە بەسەر چاو ئەوە غەڵەتەی من کردومە دووبارەی ناکەمەوە و ئەوەی بڵامکردۆتەوە دەیسڕمەوەو لای دەبەم."

لەکۆتایدا لە وەڵامی پرسیاری ئایا تۆ پێتوایە دەبێت سەڵاح عەلی قارەمان داوای لێبوردنی لەئێوە بکردایە؟ سەرکەوت حەسەن دەڵێت:"بەڵێ...."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:54 0:00


XS
SM
MD
LG