Accessibility links

عەلی ئەلئەدیب: پێویستە هەڵوێستەکان یەکگرتووانە بن بەڵام نازانین ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان چۆنە


عەلی ئەلئەدیب

پێشتر تورکیا دەیگوت لەگەڵ بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو عێراقدا، بەڵام ئێستا دەڵێت ئەوەی هەیە لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و ئانکەرەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکتر.

سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەو جموجۆڵە لەشکریانەی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا هەیەتی شتێکی نوێ نییە و پێشتریش ئانکەرە لە ڕێی کاربەدەستە باڵاکانیەوە هاوکاتی سەردانەکانیان بۆ بەغدا حکومەتی نێوەندییان ئاگادارکردۆتەوە لە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو سنوری عێراقدا و وەک دەڵێت ئەوەش بۆتە بیانووە سەرەکییەکە بۆ جموجۆڵە لەشکرییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا و بە تایبەتیش لە ناوچەی شەنگال.

عەلی ئەلئەدیب دەڵێت بەغدا بە هەموو شێوەیەک هەر هێرشێکی تورکیا بکرێتە سەر خاکی عێراق ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاشکرایانە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە هەر جۆرە کردەیەکی لەشکریانەی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا جێی قایل بوونی بەغدا نییە، ئاگاهیش دراوە بە تورکیا تا لە ئاوەها ڕەوشێکدا پشوو درێژی خۆی بپارێزێت و لە بری ئەوەی بڕوات بەرەو بەکارهێنانی لەشکری، ڕێی دیپلۆماسیانە بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردن.

ئەم ڕاگەیاندنەی عەلی ئەلئەدیب لە کاتێکدایە کە تەنها لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەیان ناوچەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بۆردومان کردووە و دەیان کەسیش بەهۆی ئەو لەشکرکێشیانەی تورکیاوە کوژراون و بریندارن.

عەلی ئەلئەدیب خۆی لادا لەوەی باس لە تۆپبارانکردنەکانی ئێران بکات.

کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی دەکات لەناو هەرێمی کوردستانی عێراقدا بە بیانوی ئەوەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنکەیان لەو ناوچانە هەن.

ئەلئەدیب دەڵێت ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئێستا عێراق ناخوازێت بەرەنگاربوونەوەیەکی لەشکریانەی هەبێت بەڵکو دەڕوانێتە ئاڕاستە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردن چونکە حکومەتی عێراق ناخوازێت هیچ ئاڵۆزییەکی لەشکریانە زیاد بکات وەک لەوەی ئێستا تیایدایە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عەلی ئەلئەدیب، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:33 0:00

XS
SM
MD
LG