Accessibility links

هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا


ڕۆژی یەکشەممە خەڵکی ڕوسیا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان لەو هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەی کە بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕان دەکرا ڤلادمێر پوتن زۆر بە ئاسانی سەربکەوێت، بەڵام کاربەدەستان دەڵێن بەرهەڵستەکانی فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر خەڵکی تا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ڕاوەرگرتنە گشتییەکان وا نیشان دەدەن پوتن نزیکەی لە سەدا 70 ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

بەم تێرمەی تری لە سەر دەسەڵات پوتن نزیکەی یەک چارەکە سەدە لە دەسەڵات دەبێت کە ئەمەش درێژترین دەسەڵاتی ڕێبەرێکی کرملن دەبێت پاش جۆسف ستالینی دیکتاتۆر لە سۆڤیەت.

زۆربەی دەنگەدەران پشتیوانی لە پوتینی تەمەن 65 ساڵ و سیخوری پێشوی KGB دەکەن، بەهۆی هەڵوێستەکانی لەسەر بەرژەوەندی ڕویسا کە لە جیهانی دەرەوە بە دەستێوەردان و سەرپێچی لێی دەڕوانرێت.

لکاندنی هەرێمی کریمیای ئۆکرانیا بە ڕوسیاوە، گوایە دەستێوەردانەکانی کرملن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، و هەڵمەتی بۆردومانەکانی مۆسکۆ لە سوریا لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە ناپەسەند کراوە. بەڵام بۆ زۆربەی کەس لە ناو وڵات ئەمانە ناوبانگی ڕێبەرێکی بەهێزیان داوە بە پوتن.

XS
SM
MD
LG