Accessibility links

عەبدوڵا ئەلدولەیمی: هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە لە عێراق ناکرێت ئەگەر سەقامگیری نەبێت


هەڵبژاردنەکانی عێراق-ئەرشیف

عێراق بە ڕەوشێکی ئاڵۆزی سیاسی و بارێکی ناجێگیری ئاسایشییەوە هەروادێ و لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی نزیک دەبێتەوە.

بڕیارە لە مانگی پێنجدا دەنگدەران بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ڕێبەرانی نوێی وڵاتەکەیان هەڵبژێرن.

ئەگەرچی لە دەستوردا نەنوسراوە بەڵام وەک بارێکی سیاسی لە پاش ساڵی 2005 ەوە سیاسییەکانی عێراق بڕیاریان داوە سەرۆکی وڵاتەکە کورد بێت و سەرەک وەزیر شیعە و سەرۆکی پەرلەمانیش سوننە بێت.

عەبدوڵا ئەلدولەیمی کە سیاسەتمەدارێکی دێرینی عەرەبی سوننەیە دەڵێت هیچ هیوایەک نییە بەوەی لەو هەڵبژاردنانەی مانگی پێنجدا دەموچاوی نوێ جێی دەموچاوە کۆنەکان بگرنەوە چونکە وەک دەڵێت "هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕێبەرانی لایەنە گەورەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە و بێ لەوەش باڵیشیان کێشاوە بەسەر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا و بەسەر ڕەوشی هەڵبژاردنیشدا، هەربۆیە چاوەڕوانی هیچ گۆڕانکارییەک ناکەم."

قەیرانە هەرە سەرەکییەکەی عێراق لە تایفەگەراییەوە سەرچاوەی گرتووە و چاودێریش لەوبڕوایەدان کۆتاییهێنان بەو قەیرانە تایفەییە دەروازە ڕاستەقینەکەی سەقامگیرییە لە عێراقدا.

بەڵام بۆ عەبدوڵا ئەلدولەیمی وەک دەڵێت تەنانەت ئەم هەڵبژاردنەی مانگی پێنجیش کۆتایی بەو دیاردەیە ناهێنێت و دەشڵێت "تایفەگەرایی بەردەوام دەبێت لە عێراقدا چونکە سیاسی هەن تاری تایفەگەرایی دەژەنن لە پێناو مانەوە لە دەسەڵاتدا و ئەم دیاردەیەش کۆتایی پێنایەت تا ئەوانەی لە دەسەڵاتدان لانەبرێن."
سەبارەت بە شەڕی داعش و کاریگەرییەکانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیە لەسەر هەڵبژاردنەکان، ئەلدولەیمی دەڵێت هێشتا داعش خانەکانی خۆی ماون لەو ناوچانەی پێشتر لێی بوون و هێشتاش بەغدا دڵنیا نییە لە ڕەوشی ئاسایشی ئەو ناوچانەی لە داعش ڕزگارکراون، هەر بۆیەشە وەک دەڵێت "بەگومانە لەوەی تەنانەت بنکەکانی دەنگدان لەو ناوچانەدا دابنرێن."
لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئەلدولەیمی سیاسەتمەداری عەرەبی سوننە، بەڵێن ساڵح راپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:39 0:00


XS
SM
MD
LG