Accessibility links

سۆران عەلی خان: لە ساڵیادی ئازادکردنی خەنەقین دا ئەمرۆ ئەو شارانەی ئازاد کران شەرمنانە یاد دەکرێنەوە


Soran Alikhan

نازانم ئەمرۆ تا چەند بە گوڕ یادی راپەرینی ئازادکردنی شارە کوردیەکان دەکرێنەوە، بەڵام لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا بۆ یەکمین جار شاری خانەقین لە لایەن دەستەیەک وە یاخود رەتلێک لە پێشمەرگە دیرینەکان ئازاد کرا.

ئەمرۆ بەو بارودۆخ و نەهامەتیەی بەسەر هەرێم دا هاتووە، ئەم رووداوانە چۆن یاد دەکرێنەوە؟

خانەقینی راپەرین و پاش راپەرین و ئەمرۆ چۆن بەراوورد دەکرێن؟

کاریگەریەکانی 16 ئۆکتۆبر

هەمیشە گوێ بیستی ئەوەین ئاخۆ لە راستیدا کێ کردی و کێ خواردی؟

Khanaqin bridge
Khanaqin bridge

​مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناکبیر، لێکۆڵه‌ر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پاش ئەوەی حکومەتی سەدام و هێزەکەی تێکشکێندرا ن و رێبەرایەتی کورد کە ئەو کاتە لە شاخدا بوون توانیان بەرنامەیەک دابنێن بۆ راپەرین لە شارەکانی کوردستان، وە ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەو کاتە کە بەراستی رابەری جۆڵانەوەی رزگار خوازی خەڵکی کوردستان بوو وە ئەو کێشانەی ئەمرۆ هەیە و لاوازی کردووە، ئەو کاتە نەبوو وە توانی بەرنامەیەکی توکمە دابنێ و پەیوەندی بە هەزاران کەسەوە بکا".

Veteran Peshmarga
Veteran Peshmarga

​مامۆستا سۆران هەر وەها دەڵێت " ئەوە بوو راپەرینێکی سەرانسەری تەقیەوە وە بە شداری راستەوخۆێ هێزی پێشمەرگە وە بە پشتێوانی گەورەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئێمە دەوری 12 – 13 کەسێک بوین بە فەرماندەی برای خۆشەویستمان کاک عەلی شامار، بندە ( مامۆستا سۆران، محسن علی خان)، زیندە یاد سەلاح جومعە، حەسەن جیهاد، ئیبراهیم مەدحەت، کەریم رەحمان، کەریم عەسکەر، مامۆستا یوسف عەزیز، حەقی بچکۆڵ، حوسەین قاسم، عەدنان قادر و سەباح مەولود، بەڵام تەنها ئێمە شارەکەمان رزگار نەکرد بەڵکو پێشمەرگەیەکی تر لە گەرمیانەوە هاتن وە خەڵکی تێکۆشەری خانەقین و شارەکانی تریش بەشداریان کرد وە توانیمان لە 11/3/1991 خانەقین رزگار بکەین".
سەبارەت بەوەی ئەمرۆ ئەم رووداوانە چۆن یاد دەکرێنەوە مامۆستا سۆران دەشڵێت " بەداخەوە ئەمرۆ شەرمنانە یاد دەکرێنەوە وە بە گشتی خەڵک بێ تاقەتە، خەڵک بە دەست چەندین کێشەوە ئەناڵێنێ، بە تاێبەت ئەم کێشانەی ئەم دواییەدا وە خەڵکی خانەقین و کەرکوک و شەنگاڵ و ناوچە دابڕاوەکانی تر ئەو جۆش و خرۆش و خۆشیەی جارانی نییە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:12 0:00

XS
SM
MD
LG