بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه له‌خوێندنگا كوردیه‌كانى كه‌ركوک به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جلى كوردییه‌وه، ئاهه‌نگ ئه‌نجام بدرێت و خوێندكاران به‌جلى كوردییه‌وه ده‌وام بكه‌ن، به‌ڵام پۆشینى جلى كوردى له‌زانكۆ قه‌ده‌غه‌كراوه.
په‌روین فاتح سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مى خوێندنى كوردى له‌كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"هیچ نوسراوێكمان بۆ نه‌هاتوه تا جلى كوردى له‌خوێندنگاكان قه‌ده‌غه بێت و سبه‌ینێش مه‌راسیم ئه‌نجام ده‌ده‌ین."
وتیشى"پۆشینى جلى كوردى ته‌نها له‌زانكۆ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى زانكۆوه قه‌ده‌غه‌كراوه."
بڕیاره له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵیشدا له‌سه‌ر قه‌ڵاى كه‌ركوک ئاگرى نه‌ورۆز بكرێته‌وه و كورده‌كانى ئه‌و شاره ئاهه‌نگ بگێڕن.
ڕە‌وه‌نده مه‌لا مه‌حمود جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"وه‌كو هه‌موو شاره‌كانى تر‌ى كوردستان، له‌كه‌ركوكیش ئاهه‌نگى جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێرین و ئاڵاى كوردستانیش به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه."
له14 ساڵى ڕابردوودا كه كورد له‌كه‌ركوک باڵاده‌ست بووه، ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له‌لایه‌ن هێزه كوردیه‌كانه‌وه گێردراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه‌ركکك یه‌كه‌م ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له‌ژێر چاودێرى و ڕێوشوێنى ئه‌منى هێزه عێراقیه‌كاندا ده‌گێرێت.