ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک به‌هۆى ده‌وام نه‌كردنى ئه‌ندامه‌كانیه‌وه ئیفلیج بووه، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌میان له‌كاتى خۆیدا موچه و ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى كوتله‌ى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"له‌كۆى 26 ئه‌ندامى كوتله‌ى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، ڕۆژانه ته‌نها 2 بۆ 3 ئه‌نداممان ده‌وام ده‌كه‌ین."
وتیشى"به‌شێک له ئه‌ندامانى كوتله‌ى برایه‌تى پارتین و له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكن، ئه‌وانیتریش ده‌وام ناكه‌ن."
به‌پێى به‌دواداچوونێكى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، ده‌وام نه‌كردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک، له‌كاتێكدایه سه‌رجه‌میان مانگانه موچه و ته‌نانه‌ت ده‌رماڵه‌كانیشیان له‌كاتى خۆیدا وه‌رده‌گرن.
كامه‌ران كه‌ركوکی ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک (پارتى) كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"باره‌گاى حیزبه كوردیه‌كان له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه گیراوه و مه‌ترسى هه‌یه، بۆیه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌وام كردن."
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک له 41 ئه‌ندام پێكدێت، 26 ئه‌ندامیان له‌كوتله‌ى كوردین و 9 ئه‌ندامیان له‌كوتله‌ى توركمانى و 6 ئه‌ندامه‌كه‌ى تریان له‌كوتله‌ى عه‌ره‌بین، كه چه‌ند ئه‌ندامێكى كوتله‌ى توركمانیش زۆربه‌ى كات له‌توركیان و كه‌مترین ده‌وام ده‌كه‌ن.