Accessibility links

هێزەکانی تورکیا دەگەنە کەناری عەفرین


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕایگەیاند پاش چەندین هەفتەی هەڵمەتی توندی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر شەڕڤانە کوردەکان لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، هێزەکانی تورکیا گەیشتونەتە کەناری شاری عەفرین.

ڕێکخراوەکە دەڵێت تورکیا و گروپە سەرهەڵداوەکانی هاوپەیمانی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە بە پشتیوانی بۆردومانێکی ئێجگار زۆر پێشڕەوی دەکەن.

ئانکەرە لە مانگی یەک دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنێک دژ بە عەفرین بە مەبەستی دەرکردنی شەڕڤانە کوردەکان، یەپەگە، لەوێ کە بە بەشێکی جیانەبۆوە لە پەکەکە دایدەنێت.

لە دەمی ئەم هەڵمەتەدا توانیویەتی کۆنترۆڵی ناوچە سنوریەکانی نێوان عەفرین و تورکیا بکات، لە ناویاندا چەندین ناوچەی بچووک و ژمارەیەک گوندیش.

سەرەڕای ئەوەی کە یەپەگە دژی حکومەتی سوریایە و ناوبەناویش پێکدادان لە نێوان هێزەکانی یەپەگە و لەشکری سوریا ڕوویداوە بەڵام یەپەگە داوای لە دیمەشق کرد هاوکاری بکات لە ڕووبەڕووبونەوەی هێرشەکەی تورکیا.

لە مانگی ڕابوردوو ملیتانەکانی سەر بە حکومەتی سوریا چوونە عفرینەوە بۆ هاوکاری کردنی یەپەگە، بەڵام چوونی ئەوان نەبوو بەهۆی کشانەویە تورکیا سەرەڕای ئەوەی شیانی گەورەبوونەوەی شەڕەکە زیادی کرد.

XS
SM
MD
LG