Accessibility links

شەماڵ ئەحمەد: پێویستە گۆڕانکاری بەسەر دەستەبژێری سیاسی لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانیشدا بێت.


شەماڵ ئەحمەد

عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەبەردەم هەڵبژاردنی گشتیدان.

هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارە ڕۆژی 12 ی مانگی 5 ی ئەمساڵ بکرێن بەڵام هێشتا دیار نییە ئایا لە هەرێم هەڵبژاردن دەکرێت یان نا.

شەماڵ ئەحمەد، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت هێشتا زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە سەبارەت بەوەی هەڵبژاردن لە هەرێم دەکرێت یان نا، بەڵام وەک دەڵێت باس لەوە دەکرێت کە لە مانگی حەوت یان تا مانگی نۆ هەڵبژاردن بکرێت.

شەماڵ ئەحمەد ئاماژەش بەوە دەکات کە گرفتەکە لەوەدا نییە ئایا هەڵبژاردن دەکرێت یان نا، بەڵکو گرفتەکە لەوەدایە ئایا هەڵبژاردن چی بە دوای خۆیدا دێنێت، بەو مانایەی ئەزمونە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش ژمارەیەک هەڵبژاردنیان بە خۆوە بینیوە بەڵام پێویستە ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین ئایا هەڵبژاردنەکان دەبنە مایەی دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە، وە دەشڵێت بوونی فەرهەنگێکی دیموکراسیانە لای ئەوانەی کە دەچنە لوتکە دەسەڵات ئەو مافە دیموکراسیانە بەدەست دێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەرکی هاوڵاتیانی دەنگدەرە کەسانێک بخەنە لوتکەی دەسەڵاتەوە کە بەڕاستی و لە ڕووی کردەییەوە دەتوانن داکۆکیکاری تەواوی مافەکانی ئەو کەسانە بن کە دەنگیان پێداون.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، شەماڵ ئەحمەد باسیش لەوە دەکات نەمانی متمانە لای دەنگدەر، بەڵگەیە لەسەر چالاکی تاکەکانی کۆمەڵگە و دەڵێت لە بەشێک لە سارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقدا جۆرە ئاڕاستەیەک هەیە بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردندا و لە هەرێمی کوردستانیشدا جۆرە ئاڕاستەیەک هەیە بۆ دەنگ نەدان یاخود دەنگدان بە لیستێکی تر کە لەناو هەرێمدا نییە، و دەشڵێت ئەمەش بەڵگەیە بەوەی کە خەڵک دەڵێن ئێمە ئەم کەسانەی ئێستامان ناوێن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:10 0:00

XS
SM
MD
LG