Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ئاکۆ عەزیز


کاتێک باس لە سینەما دەکەین، دەشێت یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان سەبارەت بە ئەو ئەزموونانەبن کە لەم بوارەدا کار دەکەن و هەوڵ دەدەن کورد بکەنە خاوەنی سینەما، یانیش دەتوانرێت ئەو پرسیارە زۆر سادەبکرێتەوە و بگوترێت ئایا ئێمە سینەمامان هەیە.

ئەڵبەت وەڵامی ئەم پرسیارە هەروا سانا نییە بە بەڵێ یان بە نەخێر وەڵام بدرێتەوە، بۆ هەندێک لە سینەماکاران وەڵامەکە بەڵێیە و دەڵێن ئەوەتا چەندان فلیمی کوردی بەرهەم هێنراون و ئەمەش بەڵگەیە کە بەڵێ سینەمامان هەیە.
بەڵام لەولاشەوە وەڵامی نەخێر هەیە و نکوڵی ناکەن لەوەی ئەزموونەکان لە کاردان بۆ گەیشتن بە هەبوونی سینەما، وە دەڵێن لەکاتێکدا ناکرێت سینەما لە پیشەسازی داببڕیت، لە ناو کوردیشدا ئەوەی پێی دەگوترێت کەرتی تایبەت هێشتا نەبۆتە ئەو کەرتەی بتوانیت پشتی پێ ببەستیت وەک بازاڕێک بۆ فلیمەکان، ئەمە بێ لەوەی کەرەستە سینەماییەکان یان نین، یان ئەگەر هەشبن ئەوا زۆر زۆر کەمن.1

میوانی بەرنامە:

ئاکۆ عەزیز، هونەرمەند و سینەماکار

یەکێک لە کەموکوڕییەکانی تری بواری سینەمای کوردی نەبوونی سەرچاوە زانستیە کە لە ڕووی تیۆرییەوە دەوڵەمەندی بکات و ببێتە بنەمایەک بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەو هەوڵانەی سینەماکارانی کورد داونی بۆ گەیشتن بەو جیهانە ئەفسوناویەی سینەما.

ئەم هەوڵانەی بۆ سینەما دەدرێن دوو جۆرن، یەکێکیان ڕژدە لەسەر ئەوەی هەنگاوەکان بە شێوەیەکی بابەتیانە و زانستیانە بنرێن لە پێناو دروستکردنی سینەمادا، ئەوی تریشیان ئەو هەنگاوانەن کە تەنها دەچێتە خزمەتی ئەوەی بگوترێت ئەوەتا سینەمامان هەیە.


سینەما، وەک دەرفەت و بوارێکی تر بۆ بەرهەمهێنانی جوانکاریی "ئیستاتیکا" هەر تەنها ئەو تەکنیکە نییە لە کردەکانی دەرهێنان و نواندندا سنوردار بێت، بەڵکو دەشێت وەها سەیر بکرێت یەک لە ئامێزگرتنی تەواوی ئەو میتۆدانەیە کە جوانی بەرهەم دەهێنن، لەوانە زمان، موزیک، نواندن، ڕوانینی دەرهێنەر، هزر، دیمەن و هتد.

ئایا دەتوانرێت بگوترێت کورد خاوەنی سینەمایە بە ناسنامەیەکیکوردیانەوە؟

ئایا بە سیاسی کردنی فلیمەکان چەندێک مەترسییە بۆ سەر ئایندەی سینەما لە ناو کورددا؟

لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی فلیمە کوردییەکاندا، بۆچی خوێندنەوەکان بۆ فلیمەکان ئێجگار کەمن؟

ئایا فلیمە کوردییەکان بۆ بینەری کورد بەرهەم دەهێنرێن یان بۆ فێستڤاڵەکانی تایبەت بە سینەما؟

ئایا فلیمە کوردییەکان پرسیاری نوێ لای بینەر دروست دەکەن؟

ئایا مەرجە کە دەگوترێت سینەمای کوردی، ئیتر دەبێت فلیمەکان هەر بە زمانی کوردی بن؟
هونەرمەند ئاکۆ عەزیز، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:10 0:00

XS
SM
MD
LG