Accessibility links

خۆپیشاندانی ژنان لە تورکیا


تەنها چوار ڕۆژ پێش ڕۆژی نێو نەتەوەیی ژنان، هەزاران ژن ڕۆژی یەکشەممە ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا. خۆپیشاندانی ئەمڕۆی ژنان وەک ناڕەزایی دەربڕین بووە بەرامبەر بە شەڕ و هەروەهاش دژی بەرزبوونەوەی ئاستی توندڕەوی ئاینی لە تورکیا.

خۆپیشاندەران دەڵێن ئاشتی یانی متمانەدان بە پێکەوە ژیانی نەتەوەکان و ئاینە جیاوازەکان و هەروەها دەرفەتپێدانیش بۆ ڕا دەبڕینی خۆیان. ئەوان دەشڵێن ئەمە لە تورکیادا شیانی نییە.

خۆپیشاندەران ناڕەزایشیان هەیە بەرامبەر ئەو باری نائاساییەی لە تورکیادا درێژەی پێدراوە دەڵێن مافە دیموکراسییەکانیان نەماوە.

لەوەتای ڕۆژی 20 ی مانگی یەکەوە تورکیا هێرشی لەشکری دەستپێکردووە بۆ داگیرکردنی شاری عەفرین لە باکوری سوریادا، خۆپیشاندەران دەڵێن ئەو شەڕی تورکیا دەیکات لە بەرژەوەندی دەوڵەمەندەکانە و ئەمان دژین.

XS
SM
MD
LG