Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: نەتەوە یەکگرتووەکان بە جۆرێک لە ئەفرین چاوی پۆشیوە


Ahmad Eskandari

لە هەفتەکانی رابوردوودا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بریارێکی پەسەند کرد سەبارەت بە ئاگر بەس لە سوریا، بەڵام دیارە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تاکە چاوێک سەیری سوریا دەکات و تەنها تێشکی خستوەتە سەر غۆتە لە کاتێکدا ئەوەی لە ئەفرین دەگوزەرێ لەوانەیە چەندین بەرامبەری ئەوەی لە غۆتە دەگوزەرێ.

ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی لە ئەفرین پۆشیوە؟

بریارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تا چەند کاریگەرن و تا چەند وڵاتانی پەیوەندار پابەند و ملکەچی بریارەکانیدان؟

رۆڵی ئەمەریکا و روسیا لە بریارەکان، کە روسیا پشتی سوریا، تورکیا و ئێران دەگرێ، ئەمەریکا چی بۆ کوردی هاووپەیمانی دەکات؟

ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان دام و دەزگایەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان یان ئامرازێکە بە دەستی وڵاتە دەسەڵاتدارەکان کە لە پێناوی بەرژەوەندیەکانیاندا بە کاری دێنن؟

.
.

​ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەر، چاودێری کاروباری رامیاری و شارەزای رۆژهەڵاتی ناڤین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەڵی بە جۆرێک دەتوانین بڵێن UN لە ئەفرین چاوی پۆشیوە، لەبەر خاتری ئەوەی ئەوان کە ئەو بریارەیان دەرکرد لەسەر سوریا دراوە، ناوی ئەوەی نەهێنراوە لە یەک شوێنی سوریادا بێت، هەر بۆیە چەندین رۆژ دووای ئەوە کە شەری ئەفرین بەردەوام بوە سەرۆک کۆماری فەرەنسا پەیوەندی گرتووە لەگەڵ ئەردوگان و پێی وتووە ئێوە ناتوانن ئاوا بەردەوام بن لە ئەفرین، چونکە ئەو ئاگر بەسە ئەفرینیش دەگرێتەوە".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت " ئەم ئاگر بەسە بە قازانجی لە لایەکەوە ئێران و روسیا بوو، بۆ ئەوە ئەوان تەنها پێنج کاتژمێر ئاگر بەسە و ئەوەی تر دەتوانن هەر کەسێکیان پێی خۆش بوو بۆمبارانی کەن ( تیرۆریستەکان سەر بە داعش و القاعدە)، وە تورکیاش دەڵەی جا مادام ئەوانە وا ئەکەن، منیش هەر بۆ ئەو کارە ئەکەم، ئەزمونیش پێی نیشان داوین جۆری بریار نامەکە وا ئەنووسن کە هەندێ شتی زۆر روون نییە و هەر کەسی بە قازانجی خۆێ تەفسیری دەکا".

کاک ئەحمەد دەشڵێت " ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گەراوەتەوە سەر بارودۆخی جەنگیسارد، جاران ئەمەریکا و روسیا بوو، ئێستاش چین لە ژێرەوە و روسیا ستراتیژیەکی 20 ساڵەی داناوە وە خەریکە بە دووای ئەوەدا دەڕوون وە مانەوەی پوتین لەسەر دەسەڵات ئەوەی نیشان داوە کە ئەو سیاسەتە یەک راست دەچێتە پێشەوە".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت " لە راستیدا ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ بۆ کورد ناکات، لەبەر ئەوەی بە زمانێکی زۆر زۆر ڵێڵ وە تەم و مژاوی قسە دەکات بەرامبەر بە پەیەدە، وە ئەو کاتەی ساڵح موسلم بە نارەوایی لە پراگ گیرا، دەبوو یەکم لایەنێک کە لەسەری بێتە دەنگ ئەمەریکا بێ، کە نەیکرد، لەبەر ئەوەی ئەمەریکا بە دوواێ بەرژەوەندی خۆێدایە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:37 0:00

XS
SM
MD
LG