Accessibility links

هادی سۆفیزادە: چارەنووسی کورد لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان گرێدراوە بە سەرکەوتن وەیا خود شکەستی ئەفرینەوە


Hadi Sofizadeh

هادی سۆفیزادە: چارەنووسی کورد لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان گرێدراوە بە سەرکەوتن وەیا خود شکەستی ئەفرینەوە

بە پێی میدیاکانی باس لە جۆرە رێکەوتنێک وە یاخود لە یەک تێگەیشتنێک دەکرێ لە نێوان هێزە کوردیەکان و حکومەتیئەسەد. ئاخۆ ئەو کارە وە یاخود ئەو جۆرە هەنگاوە کارێکی ژێرانەیە؟

Syrian forces in Afrin
Syrian forces in Afrin

هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر، چاودێری کاروباری رامیاری و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە باوەری من ئەو هەنگاوە ئەتوانێ زۆر لە جێ خۆێدابێ لە قوناغی ئێستادا، بە تاێبەت ئەوەی تورکیا بۆ لە ناوبردنی کورد هەموو رێگەیەکی گرتووەتە بەر، واتە لەگەڵ روسیا، لەگەڵ ئێران سازشی کردووە و تەنانەت لەگەڵ رژێمی سوریاش بۆێ ئاساییە سازش بکات تەنها لەبەر ئەوەی کە کورد لە ناو ببات، کورد و دەوڵەتی ناوەندی سوریا وە یاخود بڵێن عەلەویەکان تەنها هەڕەشە و مەترسیەک لەسەریاندا هەیە تورکەکانە، واتە دوژمنێکی هاووبەشیان لەم قوناغەدا هەیە، پاشان ئەم کێێشە لە مەنبج تاقیکراوەتەوە و شتێکی تازە نییە وە یاخود خۆ بەدەستەوەدان بێت ".

کاک هادی هەر وەها دەڵێت " ئەوەی کە هەیە بە پێی ئەو بازنە گەورەیەی ئەگەر لە سیاسەتدا بۆێ بڕوانین لە قەیرانی ناوچەییدا، ئەم مەسەڵە سەر ناگرێ وە روسیا بە تاێبەت ئەو رێگا بە سوریا نادا ئەرتشی سوریا بچێتە ناو هەرێمی ئەفرینەوە، چونکە رێکەوتننامەی نێوان روسیا وتورکیا لە لایەک وە هەر وەها تورکیا و ئێران لە لایەکی ترەوە سوریا بتوانێ لەوانە لا بدات، بەڵام ئاخۆ ئەوەی تورکیا تا چەند لەم مەسەڵەدا ئەتوانێ سەرکەوتن بە دەست بێنی، بە باوەری من تورکیا سەرکەوتن بە دەست ناهێنێ، لەبەر ئەوەی ئەمەریکا دەستی تیایە، فەرەنسا، هەموو ئەمانە کات کوشتنە تا دەستپێکردنی کۆبۆنەوەی ژنێیڤ".

کاک هادی دەشڵێت " ئەمریکا چەند کارتی لە ژێر دەستدایە کە یەکمیان چاوەرێ هەڵبژاردنی داهاتووێ روسیادایە، دوو، هەڵبژاردنی داهاتووێ تورکیادایە و لەولاشەوە هەڵبژاردنەکانی عێراق، هار کام لەمانە گاریگەری خۆێ هەیە کە ئەمەریکا لە کاتی خۆێدا سوودیان لێ وەردەگرێ، بە کورتی چارەنووسی کورد لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان گرێدراوە بە سەرکەوتن وەیا خود شکەستی ئەفرینەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:35 0:00

XS
SM
MD
LG