Accessibility links

حاتم مەنبەری: ڵایەنی کوردی لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ئەفرین بە شوێن چارەیەکدایە ئەم بەڵایە دوور بخاتەوە


Hatim Manbari
Hatim Manbari

دیارە خەباتکردن چ لە بواری لەشکەری وە یاخود رامیاری دا چۆنیەتی مانۆڕکردنە لە گۆڕەپانەکەدا بۆ هەڵبژاردنی گونجاو و درووستترین رێگا بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەکانت. ئاخۆ ئەم سەودایە چ جۆرە کاریگەری دەبێت لە سەر یاری کردن بە کارتی کوردی و هاووسەنگی شەڕەکەدا؟

کورد بۆ پەناێ بۆ ئەسەد برد لە کاتێکدا ئەمەریکاێ هاووپەیمانی لە بەری فورات و مەنبج لە تەنیشتدایە ؟

ئەم هەنگاوە بۆ پێشتر وەرنەگیرا؟

حاتم مەنبەری نووسەر، لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " تا ئەو رادەی بە دوواێ چووێ من رێگا دەدات، هێشتا بە فەرمی رێکەوتننامەیەک نەکراوە تا مرۆڤ چەند و چۆنیەکەی بزانێ، بە برواێ من مرۆڤ بۆ ئەوەی وەڵامێکی راستەقینە بەم شتە بداتەوە دەبێ دوو شت لەبەر چاو بگرێ، یەک ئەوەیە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستاێ سوریا بە رۆژئاواێ کوردستانیشەوە بە جۆرێک گرژ و ئاڵۆزە مرۆڤ دەبێ هەموو زانیارەکانی هەبێ هەتا بەرپرسانە بتوانێ باسی یەکێک لە رووداوەکانی بکات، ئەوەی ئێستا بەرێوە ئەچێ خاڵێکی زۆر زۆر گرژ و ئاڵۆزی هەموو ئەو شتانەیە کە لە سوریا روو دەدات، لایەنی کوردی لەبەرهێڕشێکیزۆر بەربڵاودایەوە یەک مانگ تێپەریوە بەسەر خۆ پاراستندا، ئێستا بە شوێن چارەیەکدا دەگەرێن ئەم بەڵایە دوور بخرێتەوە، رەنگە ئەلتیرناتیڤەکان زۆر نەبن".

کاک حاتم هەر وەها دەڵێت " حکومەتی سوریا لەیرەدا ئیمتیازێکی زۆر گەورە وەردەگرێ ئەویش ئەوەیە بە بێ ئەوەی کە هەزینەیەکی زۆر بدات دێتەوە سەر ئەو سنوور یاسایانەی کە وڵاتی سوریا پێی ئەڵێن، سوریا بە ئاسانی نەدەیتوانی ئەو کارە بکات ئەگەر ئەم بارودۆخە تاێبەتیتەی ئەفرین نەبایە، ئەگەر هێڕشی تورکیا نەبایە، بێدەنگی وڵاتەکان نەبایە، ئەگەر پاسفیستی سیاسەتی ئەمەریکی لەم پەیوەندیە نەبوایە وە بە تەنیا هێشتنەوەی لایەنی کوردی نەبوایە".

کاک حاتم دەشڵێت " لە راستیدا چارەنووسی ئەفرین بەستراوەتەوە بە درێژەپێدانی ئەم شەڕە وە ئەمەریکا پاسیف بوە و هیچ نەقشێکی بۆ راگرتنی ئەم شەڕە نەبوە، بەڵام ئەمەریکا لەو جوغرافیەدا دەتوانی گەلێک کاری گرنگ ئەنجام بدا، بە بڕواێ من وەک خۆێ دەمێنێتەوە وە گومانیشم هەیە کە ئەم رێکەوتنە بە بێ ئاگاداری و بگرە هەمائاهەنگی لە ئەمەریکادا بکرێ لەگەڵ لایەنی سوری".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:58 0:00

XS
SM
MD
LG