Accessibility links

کوردەکانی سوریا هێرش دەکەنە سەر بنکەکان لە ناو تورکیادا


Syria Raqqa

هاوپەیمانی بە رێبەرایەتی کورد لە باکوری سوریا لە درەنگانی رۆژی یەکشەممە هێرشیان کردە سەر بنکە لەشکەریەکان لە ناو خاکی تورکیادا ، ئەمە یەکەمین جارە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە شەڕکەرانی کورد و عەرەب پێکهاتوون لە بەرامبەر هێڕشەکاندا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لەو بەری سنورەوە خۆیان بە بەرپرسیار لە هێرسەکە دادەنێن.

دەمو دەست هیچ کاربەدەستێکی تورکی لە بەردەستدا نەبوە لەسەر رووداوەکە بدوێت.

ئەنکەرە و سەرهەڵداوە سوریەکانی هاووپەیمانی ، نزیکەی مانگێکە دەستیان بە هێرشێکدا بۆ سەر ئەفرین کردوە کە بنکەی هێزەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە ی دایە.

هێزەکانی سوریای دیمۆکرات رۆژی شەممە رایگەیاند کە کردەیەکی تایبەتیان دژ بە بنکەیەکی خڕبونەوەی سەربازانی تورکی و گروپە سوریە هاووپەیمانەکانی ئەنجام دا.

هێرشەکە لە قرخان کە ناوچەیەکە لە ئوستانی هەتای تورکیا ئەنجام دراوە، هەروەها زیانیش هەبوە ،بەڵام بە دیاریکراوی نەگوتراوە کە چ جورە چەکێک بە کار هاتبوو.

بەیاننامەکە داوا لە هاووڵاتیانی سڤیل دەکات کە خۆیان لەو شوێنانەی لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیای داگیرکەر و تیرۆریستاندایە بە دوور راگرن، لە کاتێکدا هەموو بنکە لەشکەریەکان ئامانجی رەوای هێزەکانمانن.

میدیای تورکی رۆژی شەممە رایگەیاند لە ئەنجامی هاویشتنی تۆپێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە قرخان دوو سەربازی تورک و پێنج لە سەرهەڵداوانی هاووپەیمانی سوریا بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG