Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئێران دەڵێت نەکەن توانا و ورەی ئیسرائیل تاقیبکەنەوە


Israeli Prime Minister Benjamin Netanyahu holds up a remnant of what he said was a piece of Iranian drone which was shot down in Israeli airspace during his speech at the Munich Security Conference, Germany, Feb. 18, 2018.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو ئەمڕۆ ئاگاهیدایە ئیران بەهۆی ئەو دەستدرێژیانەی لە لایەن ئێران و هاوکارانی لە سوریا دەکرێن. هاوکات نەتەنیاهو پارچەیەکی ئەو فرۆکە بێفڕۆکەوانەی ئێرانی پیشاندەدا ئەوەی گوایە وەک دەڵیت هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەریداوەتە خوارەوە. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە میانەی وتەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایش ئەوەی لە مینشن لە ئەڵمانیا بەڕیوەدەچێت و پاڕجەیەکی ئەو فرۆکەیەی دەڵێت بەریانداوەتە خوارەوەی بەرزکردبوەوە گوتی؛ من پەیامێکم بۆ ستەمکاران لە تاران هەیە و ئاگاهی دایە ئێران و گوتی ؛ نەکەن ورە و توانای ئیسرائیل تاقیبکەنەوە.

دەسەڵاتدارانی لەشکری ئیسرائیلی دەڵێن لە رۆژی 10 ی ئەم مانگەدا دوای ئەوەی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە سوریاوە بواری ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاند ، هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل ئەو فرۆکەیەیان خستە خوارەوە و هەروەها فرۆکەکانی ئیسرائیل هێڕشیان کردە سەر سیستمی کۆنترۆڵی فرۆکەوانی ئێرانی لە نێو خاکی سوریادا. لە ساڵی 2011 وە و بەرپابوونی جەنگی نێو خۆی سوریا ،ئەمە یەکەم جارە بەرپرسانی ئیسرائیلراشکاوانە دان بە لێدانی ئامانجەکانی ئێرانی لە سوریادا بنێن. بڕیارە موحەمەد جەواد زەریف ی وەزیری دەروەی ئێران لە کۆنفرانسەکەی مینشن دا وتار پێسکەش بکات ،هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵیت هیچ گومانی تێدا نیە کە بەڕێز زەریف بە دڵنیایەوە نکۆڵی لە تێوەگلانی ئێران لە شەڕی سوریادا دەکات.

XS
SM
MD
LG