Accessibility links

یەپەگە دەڵیت سێ شەڕوانی بیانی نێو هیزەکانیان لە سوریا کوژراون


Cemetery Visits in Afrin
Cemetery Visits in Afrin

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەمڕۆ یەکشەممە رایانگەیاند کە سێ شەرەوانی بیانی نێو هیزەکانیان لە سوریا کوژراون کە دوانیان لە شەڕی عەفرینی باکوری سوریادا کوژران.

هێزەکانی یەپەگە کە بڕبڕەی پشتی ئەو هێزەیە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کۆمەکۆ پشتیوانیان لە سوریا دەکات ،شەڕیان لە دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا کردوە و دەڵێت ؛ کوژراوە بیانیەکان هاوڵاتی فەرەنسای و ئیسپانی و هەروەها هۆڵەندی بوون. یەپەگە دەشڵێت دوان لە شەڕەوانە بیانیەکانی نێو هێزەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی تورکیای داگیرکەر لە بەرەی جەندریس لە دەی ئەم مانگەدا کوژرابوون.

شاری عەفرین ی هاوسنور لەگەڵ تورکیا بوەتە ئامانجی هێرشەکەی تورکیا و ملیتانە هاوپەیمانەکانی لە دژی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکەی تورکیا کە وابۆ نزیکەی یەک مانگە بەردەوامە تێیدا تورکیا بە توندی بۆمباران و توپباران ئەو هێزەی لە شاری عەفرین کردووە.

هێزەکانی پاراستنی گەل دەڵێن دوان لە کوژراوە بیانیەکان لە ساڵی 2017 دا پەیوەندیان بە رێزەکانی هێزەکانی یەپەگەوە کردوە بۆ شەڕکردن لە دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا.

XS
SM
MD
LG